لێکۆڵینەوەیەک: ئەو منداڵانەی ڕۆژانە شەربەت دەخۆنەوە توشی شەکرە دەبن

تەندروستی

03/08/2024‌ 140 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

توێژینەوەیەک کە لەویلایەتی ماساشوستی ئەمریکا ئەنجامدراوە ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو گەنجانەی کە بەبەردەوامی خواردنەوە شەکردارەکان‌و شەربەتی میوە (8 ئۆنسە یان زیاتر لەڕۆژێکدا) لەتەمەنی منداڵیداو هەرزەکاریدا دەخۆنەوە، ئەگەری تووشبوونیان بەنەخۆشیی شەکرەی جۆری دووەم زیاترە، وەک ئەوەی لەنیشاندەری شەکری خوێندا ئاماژەی پێکراوە.


توێژینەوەکە لەسەر 500 منداڵ لەویلایەتی ماساشوستس کراوە دەریخستووە، خواردنی بەردەوامی خواردنەوە شەکردارەکان‌و شەربەتی میوە بەڕێژەی 100% لەتەمەنی منداڵی‌و هەرزەکاریدا پەیوەندیی بەمەترسیی زیاتری تووشبوون بەنەخۆشیی شەکرەی جۆری دووەمەوە هەیە لەنێو کوڕاندا بەراورد بەکچان.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی "ڕاستییەکانی کۆمەڵەی دڵی ئەمریکی" سەبارەت بەخواردنەوە شەکردارەکان، نزیکەی دوو لەسەر سێی منداڵان‌و هەرزەکاران لەئەمریکا ڕۆژانە لانیکەم یەک خواردنەوە شەکردار وەک سۆدە، لیمۆ، یان خواردنەوە وزەبەخشەکان دەخۆنەوە.

هەروەها ئاماژە بەوەدەکات، خواردن زۆرێک لەو خۆراکانەی کە شەکری زیادکراویان تێدایە بەتایبەتیی لەخواردنەوە شەکردارەکانەوە، ئەگەری تووشبوونت بەنەخۆشییەکانی دڵ‌و بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن‌و شەکرەی جۆری دووەم‌و خراپبوونی ددانەکان زیاد دەکات.

و: ئاکۆ ئاڵی