نیسان و هۆندا و میتسوبیشی دژ بە تێسلا و بی BYD یەکدەگرن

هەمەڕەنگ

05/08/2024‌ 485 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس

کۆمپانیاکانی ئۆتۆمبێلسازیی ژاپۆنی (نیسان و هۆندا و میتسوبیشی) یەکدەگرن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی باڵادەستی تێسلا و بی وای دی لە بازاڕی ئۆتۆمبێلی کارەبایی هاوپەیمانێتییەک رادەگەیەنن.

دوای 100 ڕۆژ لە دانوستان، سێ کۆمپانیاکە بڕیاریانداوە هاوپەیمانییەکی ستراتیژیی پێکبهێنن بۆ ئەوەی هاوسەنگ بن لەگەڵ گۆڕانکارییەکانی پیشەسازیی ئۆتۆمبێلی کارەبایی.

ئامانجی هاوپەیمانییەکەش کەمکردنەوەی تێچوونەکانە لەڕێگەی هاوکاریکردن لە پەرەپێدانی پاتری و نەرمەکاڵای لێخوڕینی ئۆتۆنۆم، و بەرزکردنەوەی کێبڕکێ لە بازاڕەکانی وەک چین کە فرۆشیان لە دابەزیندایە.

وابڕیارە نیسان و هۆندا و میتسوبیشی بە هاوبەشی پێکهاتەکانی ئۆتۆمبێل پەرەپێبدەن، بە گرنگیدانێکی سەرەکیی بە پڕۆگرامەکان.

ئەم هاوکارییە لە کاتێکدایە کە کۆمپانیا ژاپۆنییەکان پاشەکشە دەکەن لە ڕکابەرە نوێیەکانی بواری ئۆتۆمبێلی سەوز، وەک تێسلا و بی وای دی. لە چوارچێوەی هاوپەیمانیدا کۆمپانیاکان هەوڵدەدەن توانای کێبڕکێی خۆیان باشتر بکەن و چارەسەری داهێنەرانە پێشکەش بکەن.