وته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشکرایکرد، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رگریی له مافی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و به‌ر له ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه مووچه‌ی مانگی هەشتی مووچه‌خۆران ده‌گات.
پێشه‌وا هه‌ورامانی، وته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بەمیدیای نزیک لە پارتی ڕاگه‌یاند: پێش 15ـی ئه‌م مانگه، مووچه‌ی مانگی هه‌شتی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان ده‌گات.به گه‌یشتنی مووچه‌ی مانگی هه‌شت، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ست به دابه‌شكردنی ده‌كات.
دەشڵێت، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رگری له ماف و شایسته داراییه‌كانی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.