كێبڕكێكانی توركیا و ئێران ململانێ ناوخۆییەكانی كەركوك قوڵتردەكەنەوە

کوردستان

04/09/2024‌ 1252 جار خوێندراوه‌ته‌وه


تا دێت ململانێ ناوخۆیی و كێبڕكێی هەرێمی دەرگا بەڕووی ململانێی نوێ لە كەركوك دەكاتەوە.

ڕۆژنامەی ئەلعەرەبی لەندەنی بڵاویكردەوە، هێشتا ململانێ سیاسییەكانی كەركوك لەژێر ڕۆشنایی بەرژەوەندییە ناكۆكەكانی لایەنە سیاسییەكانی عێراقدا ئامادەن.

هەرچەندە پێدەچێت ناكۆكییە سیاسییەكانی كەركوك لە سروشتێكی ناوخۆییدا بێت، بەڵام زلهێزەکان خواستی خۆیان  نیشانداوە‌و ئەو قەیرانەی لە پارێزگای كەركوك ڕوودەدات درێژكراوەی كێبڕكێی ناوچەیی نێوان توركیا و ئێرانە لەسەر ناوچەكە و هەردووكیان هەوڵدەدەن بگەنە دۆخێكی سیاسی كە خزمەت بە خواستەكانیان لەوێدا بكات.

توركیا خۆی وەك سپۆنسەر و پارێزەری توركمانی عێراقی، پێكهاتەیەكی نەتەوەیی و زمانی تورك نیشان دەدات و ئەم گوتارەش پانتاییەكی فراوانی لە گوتاری سیاسی خۆیدا داگیر دەكات كە ئاراستەی عێراقی دەكات.

جگە لە توركمان پرسگەلێكی تر هەن كە بەرژەوەندی توركیا بۆ كەركوك دەوروژێنن، بەو پێیەی نەوت ڕۆڵی خۆی دەبینێت لەم قەیرانەدا و حكومەتی توركیا ئاواتەخوازە كێڵگە نەوتییەكان كۆنتڕۆڵ بكات، یان سوود لە داهاتی هەناردەكردنی نەوتەكە لە ڕێگەی هێڵی كەركوك بەندەری جەیهانی وەربگرێت.