شارپرێس
لەسەر دەستبەسەرداگرتنى بارەگاى دەزگاى چاودێر و ڕۆشنگەرى و بنکەى ڕوناکبیرى
گەلاوێژ، دەزگاى چاودێر ڕاگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە.
دەقی ڕاگەیەندراوەکە:
کاتژمێر 5ی ئێوارەی ئەمڕۆ،
هێزێکی کۆماندۆ، چونە سەر بارەگای سیاسەتمەدار و رۆشنگەر مەلا بەختیار و دەزگای رۆشنگەریی
چاودێر و بنکەی روناکبیریی گەلاوێژ لە گردی ئەندازیاران. هێزەکە پاسەوانەکانی دەزگای
چاودێریان ئینزن داوەو دەستیان بەسەر تەواوی کەلوپەلی دەزگاکەدا گرتوە.
ئێمە وەکو تۆڕی ناوەندی
رۆشنگەریی چاودێر، سەرکۆنەی ئەو کردەوەیە دەکەین و ئەم کارە بە پێشهاتێکی مەترسیدار
بۆ سەر ئازادی نوسین، ئازادیی بیروڕا، ئازادی ویژدان دەزانین.