شیکارییەک کە لە دەریاچەی شچێشلین لە باکووری ڕۆژهەڵاتی ئەڵمانیا ئەنجامدراوە بە ڕوونی دەریخستووە کە هەندێک لە کەڕووی ورد توانای شیتەڵکردن و هەڵوەشاندنەوەی پۆلیمرە دەستکردەکانیان هەیە.
زانایان لە ئەڵمانیا جۆرێک لە کەڕوویان دۆزیوەتەوە کە لەسەر خواردنی پلاستیک دەژی، ئەمەش هیواکان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کێشەی پیسبوونی دەریا و زەریاکان بەهۆی پاشماوەی پلاستیکییەوە بەرزدەکاتەوە.
سەرەڕای گرنگی دۆزینەوەکە، زاناکان جەخت لەوە دەکەنەوە کە تەنها بەشێکی کەم لە چارەسەرەکە پێکدەهێنێت، بەو پێیەی دەبێت گەیشتنی پلاستیک بە ژینگە کەم بکرێتەوە، چونکە دەیان ساڵ دەخایەنێت تا شی دەبێتەوە.
ئەوەش هاتووە: ئەو شیکارییەی لە دەریاچەی شچێسین ئەنجامدراوە دەریخستووە کە هەندێک لە کەڕووەکان دەتوانن پۆلیمرە دەستکردەکان تێکبدەن، ئەمەش پێشنیاری بەکارهێنانی گریمانکراو لە وێستگەکانی پاککردنەوەی ئاوی پیسدا دەکرێت.
بەڵام ئەمە چارەسەرێکی گشتگیر نییە بۆ کێشەی پاشماوەی پلاستیکی جیهانی، بەو پێیەی کەمتر لە 10%ی پاشماوەی پلاستیکی لە ئاستی جیهانیدا ڕیسایکل دەکرێت.
ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی