شارپرێس:
بهرپرسێكى باڵاى پارتى دیموكراتى كوردستان ڕایدهگهیهنێت، "دوای هەڵبژاردن، حکومەتێکی سەرتاسەریی لەهەرێمی کوردستان دروستدەکەین"، دهشڵێت:"بەداخەوە دروشمی حزبەکانی دیکە جگه لهپارتى، لهم ههڵبژاردنهدا هەموو سەربازییە".
د. پشتیوان سادق بەرپرسی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی هەولێری پارتی دیموکراتی کوردستان لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "یەکێک لەدروشمەکانی هەڵبژاردن لای پارتی دیموکراتی کوردستان، ئارامییە، ئێمە بڕوامان بەئایندەی گەش بۆ خەڵکی خۆمان وڵاتی خۆمان هەیە، بهڵام بەداخەوە دروشمی حزبەکانی دیکە هەموو سەربازییە".
ئهوهشى وت:"بڕوامان بەوە هەیە دوای هەڵبژاردن حکومەتێکی سەرتاسەریی لەهەرێم دروستبکەین، بۆ ئەوەی خەڵکی کوردستان لەو دۆخەی لەهەندێک شوێن هەیە، ڕزگاریی بێت، لەڕابردودا لەسلێمانی، ڕێگریی هەبوە لەوەی حکومەت ڕۆڵی خۆی بگێڕێت، بۆیە دەبێت بە هێمنی بانگەشە بەڕێوەبچێت".
بهوتهى پشتیوان سادق، "وتارەکەی مهسعود بارزانی کاریگەریی زۆری هەبوە، چونکە لای ئەو هەموو لایەنە سیاسییەکانو خەڵکی کوردستان وەکو یەکن، بەڵام ئەگەر سەیری وتاری کەسی یەکەمی حزبەکانی دیکە بکەین، هەمووی سەربازییو بێسەروبەری پێوە دیارە".
کاتژمێر 12ی شەوى 24ی ئەیلولی 2024 ، بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەشێوەیەکی فەرمی دەستیپێکرد، بڕیاریشە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان لە 20ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ، بەسەرپەرشتیی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق بەڕێوەبچێت.
بەگوێرەی تۆماری بایۆمەتریی دەنگدان، کۆی گشتیی ژمارەی دەنگدەرانی هەرێم بۆ ئەم هەڵبژاردنە، دوو ملیۆنو 899 هەزارو 878 دەنگدەرە، کە دوو ملیۆنو 683و 618یان دەنگدەری گشتینو 215 هەزارو 960یشیان دەنگدەری تایبەتن.