بازاڕی دراو لە سلێمانی بۆ پشووی سەری ساڵ دادەخرێت

کوردستان

29/12/2024‌ 805 جار خوێندراوه‌ته‌وه


بەبۆنەی پشووەکانی سەری ساڵەوە، بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بازاڕی دراوی سلێمانی ( بازاڕی دۆلارەکە ) دادەخرێت.

جەبار گۆران، ئەنجومەنی بازاڕی دراوی سلێمانی رایگەیاند، لەسەر داوای زۆرینەی بازرگانانی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو و بەبۆنەی سەری ساڵی نوێوە، بۆ ماوەی سێ رۆژ بازاڕەکە دادەخرێت.

ئەوەشیخستەڕوو، بە پێی بڕیارەکە، بازاڕەکە رۆژانی چوارشەممە، پێنجشەممە و هەینی ئەم هەفتەیە دادەخرێت و رۆژی شەممەی هەفتەی داهاتووش بازاڕەکە بەڕووی بازرگانان و هاوڵاتییان دەکرێتەوە.