بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، سبەینێ یەکشەممە دەوام لە ناوەندەکانی پەروەردە لە سەنتەری شاری سلێمانی ئاساییە.
مامۆستا نەژاد عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی لەمیانی لێدوانێکدا بە شارپرێس-ی ڕاگەیاند، بە بەڕێوەبەری پەروەردەکانی دەرەوەی شاری سلێمانییان ڕاگەیاندوە، کە بەگوێرەی دۆخی کەشوهەوای ناوچەکانیان دەتوانن پشوو ڕابگەیەنن.
سەبارەت بە ڕاگەیاندنی پشوو لە سەنتەری شاری سلێمانی مامۆستا نەژاد وتی "دەوام لە قوتابخانەکانی سەنتەری شاری سلێمانی ئاساییە".
لەلایەکی دیکەوە هێمن ئیبراهیم، قائیمقامی قەزایی پێنجوێن ڕایگەیاند، بەهۆی نزم بوونەوەی پلەکانی گەرما لەسنوری قەزاکەماندا. بەڕاوێژ لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی پێنجوێن بڕیارماندا سبەینێ ڕێکەوتی (23-2-2025) ڕۆژی(یەک شەممە)پشووی فەرمی بێت لەسەرجەم خوێندنگاکانی سنوری هەردوو ناحیەی گەرمک وناڵپارێزو ناو قەزای پێنجوێن.