سێ ڕۆژ پشوو ڕاگه‌یه‌نرا

کوردستان

18/03/2025‌ 18377 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

به‌گوێره‌ى خشتەی پشوەكانی فەرمانگەی میدیاو زانیاریی حكومەتی هەرێم، لەڕۆژانی 21و 22و 23ی ئەم مانگە بەبۆنەی هاتنی جەژنی نەورۆزەوە، لەسەرجەم دامودەزگاكان دەكرێتە پشوی فەرمیی.


ڕۆژژمێری حكومەتی هەرێم كە لەلایەن فەرمانگەی میدیاو زانیارییەوە بڵاوكراوەتەوە، ڕۆژانی 21و 22و 23ی ئادار كە دەكاتە ڕۆژانی هەینی، شەممه‌و یەكشەممه‌، بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە لەدامودەزگاكانی حكومەتی هەرێم پشوی فەرمییە.

لەهەرێمی كوردستان‌و بەشێك لەوڵاتان كە جەژنی نەورۆزیان تێدا بەرز ڕادەگیرێت، ئێوارەی ڕۆژی 20ی ئاداری هەموو ساڵێك ئاگری نەورۆز دەكەنەوەو ڕێوڕەسمی تایبەت بەڕێوە دەچێت، بۆ ئەو مەبەستەش لەپارێزگاكانی هەرێم ئامادەكاریی پێویست بۆ ئەو مەبەستە كراوە.

هەفتەی ڕابردوو ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم ڕۆژە پشوەكانی لەكۆبونەوەی ئاسایی خۆی دیاریكرد.