ساڵیادی ئەنفالیش لە حكومەتی هەرێم نەكرایە پشوو

کوردستان

12/04/2025‌ 687 جار خوێندراوه‌ته‌وه


حكومەتی هەرێم هاوشێوەی رۆژی كیمیابارانی هەڵەبجە، رۆژی ئەنفالیشی نەكردە پشوو.

لە ڕاگەیەندراوێكدا وەزارەتی پەروەردە دەڵێت "بەمەبەستی ڕێزنواندن و بەرزڕاگرتنی یادی قوربانیانی گەلی كوردستان لە پرۆسەی تاوانكاری شاڵاوەكانی ئەنفال. لە ڕۆژی دووشەممە  ڕێكەوتی ١٤ ی ٤ لەگشت ناوەندەكانی خوێندنی حكومی و ناحكومی پێش دەستپێكی وانەی یەكەم مەراسیمی ساتێك وەستان و ڕێزنواندن بۆ گیانی شەهیدان و قوربانیانی پرۆسەی ئەنفال ئەنجامبدرێت".

وەزارەتەكە، داوایكردووە، كارگێڕیی ناوەندەكانی خوێندن باس لەو تاوانانە بكەن كە بەرامبەر گەلەكەمان ئەنجامدراوە .

ئەوە لەكاتێكدایە رۆژی 16ی ئاداریش كە ساڵوەگەڕی كیمیابارانكردنی شاری هەڵەبجەیە لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە نەكرایەپشووی فەڕمی، لەكاتێكدا زۆر بۆنە و یادی دیكە دەكرێنەپشوو.