شارپرێس:
ئەمڕۆ یەکشەممە وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاند، دابەشکردنی موچەی فەرمانبەرانی عێراق بۆ مانگی نیسان (مانگى چوار) دەستیپێکردوه، بهڵام میدیاى نزیك لهپارتى باس لهوهدهكات، لیستى موچهى فهرمانبهرانى ههرێم كێشهى ههیهو تائێستا حکومەتی هەرێم لیستی موچەی ڕەوانەی بەغدا نەکردوە، سهرچاوهیهكى داراییش لهوبارهیهوه زانیاریى بۆ شارپرێس ئاشكرادهكات.
ئەمڕۆ 20ی نیسانی 2025، وەزارەتی دارایی عێراق ڕاگەیهندراوێکى بڵاوكردهوهو نوسیویهتى، "فەرمانگەی ژمێریاریی، ڕێکارەکانی پارەدارکردنی موچەی فەرمانبەرانی دەوڵەتو کارمەندانی هێزە ئەمنییەکانی بۆ ئەم مانگە دەستپێکرد".
لهو ڕوهشهوه وەزارەتى دارایی عێراق داواى لەفەرمانگەکانی ژمێریاریی وەزارەت، پارێزگاکانو دەستەکان كردوه سەردانی فەرمانگەی ژمێریاریی بکەن، بۆ تەواوکردنی پێویستییەکانی پارەدارکردنی موچەی فەرمانبەرانو کارمەندەکانیان.
میدیاى نزیك لهپارتى ئاشكرایكردوه، تائێستا لیستی موچەی مانگی چوارى فهرمانبهرانى ههرێم تەواو نەبوە، چەند کێشەیەکی تەکنیکی لەلیستی موچەدا هەیە، هەر کاتێک چارەسەرکران لیستەکە ڕهوانهى بهغدا دهكرێت.
باس لهوهشكراوه، وەزارەتی دارایی هەرێم دەیەوێت "میزان موراجەعە"و داهاتی ناوخۆ بنێرێت بۆ بەغدا، ئینجا لیستی موچەی مانگی نیسان بنێرێت، داهاتی پارێزگاکان، جگە لەسلێمانی، کۆکراوەتەوە؛ چاوەڕواندەکرێت ئەمڕۆ یان سبەی داهاتی سلێمانییش بگاتە وەزارەت، دواتر پشکی حکومەتی عێراق لەو داهاتە بنێردرێت بۆ بەغدا.
لەعێراق نزیکەی 11 ملیۆنو 70 هەزار موچەخۆر هەن کە زیاتر لەچوار ملیۆنیان فەرمانبەرنو زیاتر لەدوو ملیۆنو 800 هەزاریان خانەنشینن، تائێستا وەزارەتی داراییو ئابوریی هەرێم ناردنی لیستی موچەی مانگی نیسانی فەرمانبەرانی بۆ بەغدا ڕانەگەیاندوە.
هاوكات سهرچاوهیهكى وهزارهتى دارایی قسهى بۆ شارپرێس كردو ڕایگهیاند، ڕاسته لیستى موچه تائێستا ئامادهنهبوه، بهڵام بەڕێوەبەرایەتی ژمێرکاری سەر بەوەزارەتی دارایی هەرێم دوو بۆ سێ ڕۆژی پێویستە بۆ وردبینی لەلیستەکەو دەرکردنی خەرجیو داهاتی مانگی سێو ئامادەکردنی میزان موراجەعە (تەرازوی پێداچونەوە)، چونكه لیستی موچەی مانگی چوار کە بەسیستمی پەیڕۆڵ ئامادەکراوە.
ئهوهشى وت:"چاوەڕواندەکرێت ڕۆژی سێشەممە لیژنەی تەکنیکی لیستی موچە لەوەزارەتی دارایی هەرێم بچێتە بەغداو لەگەڵ ڕادەستکردنی لیستی موچەی مانگی چوار، خەرجیو داهاتی مانگی سێ-ـش ڕادەستی بەغدا بکات، ڕۆژى 25ی ئەم مانگەو لهدواى دابەشکردنی موچەی فەرمانبەرانی عێراق، وەزارەتی دارایی فیدراڵ پارە دهخاتەسەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێمو دەست بەدابەشکردنی موچەى مانگى چوار دهکرێت".
