قوباد تاڵەبانی ناوەڕۆکی کۆبونەوەکانی پارتی و یەکێتی ئاشکرا دەکات

کوردستان

29/04/2025‌ 2417 جار خوێندراوه‌ته‌وه



لە میانی کۆبونەوەی لەگەڵ کونسوڵی ئەمریکا لە هەرێم، قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، قۆناغێکی نوێی گفتوگۆکانی پارتی و یەکێتی دەستی پێ کردووە.

ئەمڕۆ، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم لەگەڵ ستیڤن بیتنەر، كونسوڵی گشتیی ئەمریكا لە هەرێمی كوردستان کۆبووەوە و پێكهێنانی حكومەتی نوێی هەرێم تەوەری کۆبونەوەکەیان بوو.

جێگری سەرۆك وەزیران ئاماژەی بە دواكۆبوونەوەی نێوان پارتی و یەكێتیی کرد و رایگەیاند، قۆناغێكی نوێی گفتوگۆكان دەستی پێ كردوە و بەردەوامیش دەبین تا ئەو كاتەی دەگەینە رێككەوتنی كۆتایی. 

قوباد تاڵەبانی جەختیشی كردەوە، مەبەستیانە حكومەتێكی بەهێز و یەكگرتوو و خزمەتگوزار پێكبهێنن و هیواشی خواست لە ماوەیەكی نزیكدا و بەر لە هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كابینەی نوێ پێكبهێنرێت.