شارپرێس:
سەرۆکی پارتی بزوتنەوەی نەتەوەپەرستی تورکیا ڕایدەگەیەنێت،
كۆنفرانسی یەکڕیزی و یەکهەڵوێستی كورد لە ڕۆژئاوای کوردستان بە پشتیوانی و هاندانی
ئەمریكاو فەرەنسا بەڕێوەچوە، دەشڵێت،" دەبێت پەكەكە دەستبەجێ چەك دابنێت و خۆی
هەڵبوەشێنێتەوە ".
دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی پارتی بزوتنەوەی نەتەوەپەرستی تورکیا
(مەهەپە) ئاماژەی بەوەکرد،" بە پاڵپشتی ئەمریکا و فەرەنسا كۆنفرانسی یەکڕیزی و
یەکهەڵوێستی كورد لە ڕۆژئاوای کوردستان رێکخراوە، بڕیارەکانیشی دژی یەکگرتویی و یەکپارچەیی
خاکی سوریایە ".
باخچەلی باسی لەوەشکردوە، دەرئەنجامەکانی کۆنفرانسەکە پێشێلکردنی
ئەو رێککەوتنەیە کە لە نێوان مەزڵوم عەبدی فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات و ئەحمەد
شەرع، سەرۆک کۆماری سوریا واژو کرا.
لەبارەی پەکەکەش، باخچەلی دەڵێت،" پێویستە دەستبەجێ
کۆنگرەی خۆی ببەستێت و پڕۆسەی هەڵوەشاندنەوەی رێکخراوەیی خۆی تەواو بکات ".