شارپرێس:
ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "لەئەنجامی شەڕو پێکدادانەکانی شاری جەرمانەی نزیک لەدیمەشق، لەنێوان کارمەندانی وەزارەتی ناوخۆ‌و بەرگریی سوریا لەگەڵ چەکدارانی دروز، لانی کەم 14 کەس کوژران"، چاودێرێكى سیاسیش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "مه‌ترسیى له‌سه‌ر ڕۆژئاواى كوردستانیش هه‌یه"، هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تیش هۆشداریى به‌حكومه‌ته‌كه‌ى شه‌رع ده‌دات.
دوو ڕۆژه خەڵک‌و هێزەکانی ئەنجومەنی سەربازیی سوێدا له‌سوریا دەستیان بەسەر شاری جەرمانادا گرتوەو هاوکات دەستیان بەسەر چەندین چەک‌و تەقەمەنی چەکدارانی جۆلانیشدا گرتوە، له‌به‌رامبه‌ریشدا حكومه‌تى كاتیى سوریا به‌رده‌وامه له‌ڕه‌وانه‌كردنى هێز بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ى دروزه‌كان.
كۆماس شابازیى چاودێریى سیاسیى‌و ئاگادار له‌ڕوداوه‌كانى ڕۆژئاواى كوردستان به‌شارپرێسى وت:"ئه‌وه‌ى به‌رامبه‌ر دروزه‌كان ڕویدا چاوەڕوانکراو بوو".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، "هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه پێشبینی ئه‌وه‌كرابوو، دوای ئه‌وه‌ى له‌قۆناغى یه‌كه‌مدا په‌لامارى عەلەویەکان درا، ده‌زانرا دواتر ئاماده‌كاریى ده‌كرێت بۆ په‌لاماردانى دروزه‌كان‌و دواى ئه‌وانیش مه‌ترسى له‌سه‌ر ڕۆژئاواى كوردستان هه‌یه‌و ئه‌گه‌رى زۆره په‌لامارى كورد بدرێت".
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى له‌ڕۆژئاواى كوردستانه‌وه تایبه‌ت به‌شارپرێس دراوه، هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى كه ئه‌مریكا سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات هۆشداریى به‌حكومه‌ته‌كه‌ى ئه‌حمه‌د شه‌رع داوه له‌هه‌رچى زوه كۆتاییهێنان به‌و نائارامییه‌ى ڕ‌وى له‌سوریا كردوه‌ته‌وه.
زانیاریه‌كان باس له‌وه‌ده‌كه‌ن، به‌شێكى دیكه‌ى هۆشدارییه‌كه‌ى ئه‌مریكا تایبه‌ته به‌ڕۆژئاواى كوردستان‌و ئاماژه به‌وه‌كراوه، ڕۆژئاواى كوردستان هێڵى سوره‌و هاوپه‌یمانێكى سه‌ره‌كى‌و زۆر نزیكن له‌هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تیه‌وه، بۆیه ڕێگه به‌هیچ هێزو گروپێك نادرێت هێرشبكاته‌سه‌ریان.
له‌و زانیاریانه‌ى به‌شارپرێس دراون، هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات (هه‌سه‌ده) به‌رده‌وام له‌ئاماده‌باشیدان بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رو مه‌ترسیه‌ك كه ڕوو له‌ڕۆژئاواى كوردستان خه‌ڵكه‌كه‌ى بكات.
شەوی دوشەممە لەشاری جەرمانەی نزیک لەدیمەشقی پایتەختى سوریا، شەڕو پێکدادان سەریهەڵدا لەنێوان کارمەندانی وەزارەتی ناوخۆ‌و بەرگریی سوریا لەگەڵ چەکدارانی دروز، لانی کەم 14 کەس کوژراون، کە حەوتیان دروز بون.
ڕوانگەى سورى بۆ مافه‌كانى مرۆڤ ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه، دەسەڵاتدارانی سوریا بەڵێنیانداوە ئەوەی پەیوەندیی بەسەرهەڵدانی ئەو شەڕەوە هەیە بەدوای بگەڕێن‌و دەستگیری بکەن.
ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویکردەوە، شەڕو پێکدادانەکانی جەرمانە دوای بڵاوبونەوەی تۆمارێکی دەنگی کەسێک دروزی سەریهەڵدا، کە سوکایەتی بەپێغەمبەر محەممەد(د.خ) کردبوو.
له‌لایه‌كى دیكه‌وه ئەنجومەنی ڕۆحی کۆمەڵگەی دروز لەجەرمانە، لەڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەدا، ئەوە هێرشانەی شەوی ڕابردوو بەتوندی سەرکۆنە دەکەین، هەروەها پاراستنی ژیان، کەرامەت‌و موڵکی هاوڵاتییان یەکێکە لەبەرپرسیارێتییە سەرەتاییەکانی دەوڵەت‌و لایەنە ئەمنییەکان، دەسەڵاتدارانی دەوڵەت بەتەواویی بەرپرسیارن لەوەی کە ڕویداوە، نیشتمان ڕوبەڕوی گێژاوێکی زۆر گەورە بوەتەوە.
لای خۆیشیەوە شێخ حیکمەت هیجری سەرۆکی ڕوحی تەریقەتی یەکگرتوی دروز لەسوریا، وتویه‌تى:"هێرشە تیرۆریستییە قێزەونەکان دژی هاوڵاتییانی سڤیل سەرکۆنە دەکەین".
شاری جەرمانە دەکەوێتە باشوری ڕۆژهەڵاتی دیمەشق، زۆرینەی خەڵکی دروز، کریستیان‌و هەروەها ئەو خێزانانەی لەئاڵۆزییەکانی سوریا کە لەساڵی 2011 سەریهەڵدا ئاوارەبون، لەوێدا نیشتەجێن.
دوابەدوای ئەم ئاڵۆزییانە، ئیسرائیل هەڕەشەی دەستوەردانی بۆ پاراستنی دروزەکانی سوریا کرد.
ئیسرائیل کاتز وەزیری بەرگریی ئیسرائیل هاتوه‌ته ده‌نگ‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "ئێمە فەرمانمان بەسوپا کردوە ئامادەکاریی بکات، ئەگەر چەکدارانی حکومەتی نوێی سوریا زیان بەدروزەکان بگەیەنێت، ئێمە زیانیان پێدەگەیه‌نین".
