شارپرێس:
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایدهگهیهنێت، "ئێستا هیچ نیازێکمان بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان لەگەڵ سوریا نییە"، دهشڵێت:"بەهۆشیارییەوە هەڵسەنگدان بۆ دۆخی وڵاتەکە دەکەین".
تامی بروس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەکۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا لەسەر زاری وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەی ڕایگەیاند، "داوا لەڕوسیاو ئۆکرانیا دەکەین، پێشنیازێک بۆ کۆتاییهێنان بەجەنگی نێوانیان بخەنەڕوو".
باسی لەوەشکرد، ئەگەر لەداهاتوو ئاماژەیەکی ڕون یان نییەتێک نەبێت بۆ ڕێککەوتن لەسەر وەستانی جەنگ، ئەوا واشنتۆن لەڕۆڵی نێوەندگیریی ئۆکرانیاو ڕوسیا دەکشێتەوە".
لەبارەی سوریاوە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، دهڵێت:"بەشێک لەبەرپرسانی حکومەتی ڕاگوزەری سوریا لەنیۆرکن، واشنتۆن لەم قۆناغەدا هیچ نیازێکی بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان لەگەڵ وڵاتەکە نییە، بەهۆشیاریشەوە هەڵسەنگاندن بۆ دۆخی وڵاتەکە دەکەین".