دۆناڵد تره‌مپ: من نه‌بومایه‌ پوتن هه‌موو ئۆكرانیاى داگیرده‌كرد

جیهان

24 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 2150 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

سەرەڕای ناڕەزایەتیی ئەمریکا بەرامبەر هێرشەکانی ڕوسیا بۆ سەر ئۆکرانیا، بەڵام ترەمپ جه‌ختده‌كاته‌وه‌، پوتن ئاشتی دەوێت، ده‌شڵێت:"ئه‌گه‌ر من نه‌بومایه‌ ڕوسیا ئۆكرانیاى داگیرده‌كرد".


لەچاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی ABC دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ڕایگه‌یاند، "پوتن ئاشتی دەیەوێت بەکۆنترۆڵکردنی هەموو خاکی ئۆکرانیا، کۆتایی بەجەنگ بهێنێت، بەڵام من ڕێگریم لەوکارەی کرد، خەونی ڕاستەقینەی پوتن کۆنترۆڵکردنی هەموو ئۆکرانیا بوو، بەڵام بەهۆی منەوە ئەوکارەی نەکرد".

لەپرسیاری ئەوەی ئایا متمانەت بەپوتن، هاوتاکەت هەیە، وەڵامیدایەوە "من 100% متمانەم بەکەس نییە".

تامى بروس وتەبێژی وەزاره‌تى دەرەوەی ئەمەریکا، هۆشداریدا لەوەی وڵاتەکەی کۆتایی بەنێوەندگیرییەکەی دەهێنێت، ئەگەر ڕوسیاو ئۆکرانیا پێشنیازی کۆنکرێتی بۆ کۆتاییهێنان بەکێشەکان نەخەنەڕوو.

تامی بروس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا وتیشی:"ئێستا لەقۆناغێکداین، هەردولا دەبێت پێشنیازی کۆنکرێتی بکەن بۆ کۆتاییهێنان بەم ململانێیە، ئەگەر پێشکەوتن بەدەستنەهێنرێت، ئێمە هەنگاو دەنێین لەڕۆڵی خۆمان وەک نێوەندگیریی لەم پرۆسەیەدا".

ئه‌وه‌شى وت:"لەکۆتاییدا ئەوە کاری سەرۆک دۆناڵد ترەمپە کە بڕیار بدات ئایا بەردەوامبێت لەهەوڵە دیپلۆماسییەکان یاخود نا".