كه‌نداڵ جودى ـ ڕۆژئاواى كوردستان:
ژنه فه‌رمانده‌یه‌كى سه‌ربازیى له‌ڕۆژئاواى كوردستان مه‌ترسیه‌كى گه‌وره له‌باره‌ى دیاریكردنى به‌رپرسانى سه‌ربازیى له‌سوریا له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌كه‌ى شه‌رعه‌وه ئاشكراده‌كات، ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، "به‌هیچ شێوه‌یه‌ك خۆمان تێکەڵ بەسوپای سوریا ناکەین، بەڵکو بەئەزمونی چەندین ساڵەى خۆمانه‌وه دەچینە ناو سوپای سوریا، به‌و واتایه‌ى هه‌سه‌ده له‌ناو سوپادا ناتوێته‌وه، به‌ڵام به‌شێك ده‌بین له‌و سوپایه".
ڕۆهلات عه‌فرین فه‌رمانده‌ى گشتیى یه‌كینه‌كانى پاراستنى ژن (یه‌په‌ژه) كه هاوكات ئه‌ندامى فه‌رمانده‌یى گشتیى هه‌سه‌ده‌شه له‌دیدارێكى تایبه‌تى شارپرێسدا له‌سه‌ر چه‌ند پرسێكى جیاواز له‌ڕۆژئاواى كوردستان‌و سوریا‌و ڕۆڵى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى قسه ده‌كات.
ڕۆهلات ڕایگەیاند، پەیوەندییەکانی نێوان ئەوان‌و حکومەتی کاتیی لەدیمەشق بەردەوامەو هاوپەیمانی نێودەوڵەتیش ڕۆڵێكى سەرەکی لەئاگربەستی بەنداوی تشریندا بنیوه.
"ئه‌بو شه‌قره داواكراوى نێوده‌وڵه‌تیه، به‌ڵام پۆستى باڵاى وه‌رگرت"
له‌و دیداره‌دا له‌گه‌ڵ شارپرێس ڕۆهلات عەفرین، باسى دانانی حاتم ئەبو شەقرەو دانانى وه‌كو به‌رپرسێكى باڵاى سوپای سوریا كرد‌و جه‌ختیكرده‌وه له‌سه‌رئه‌وه‌ى، "ئه‌بو شه‌قره بکوژی هێڤرین خەڵەف حاتمه، ئه‌وكه‌سه لەڕای گشتیی ناوخۆیى سوریا‌و ته‌نانه‌ت نێودەوڵەتیشدا ناسراوە بەو کۆمەڵکوژییانەی ئەنجامیداوە، ئه‌و وه‌كو تیرۆریست‌و داواكراوانى ئه‌مریكا ناسراوه".
هه‌ڤرین كێیه؟
هەڤرین خەڵەف ئەمینداری گشتیی حزبی سوریای ئاییندە بوو، ئێوارەی ڕۆژی 11ى 10ى 2019 لەکاتێکدا بەڕێگه‌ی گشتیی نێودەوڵەتی بەرەو قامیشلۆ دەچوو، کەوتە بۆسەیەکی گروپه‌كانى سه‌ر به‌توركیا كه حاتەم ئەبو شەقرا به‌رپرسیان بوو، شەهیدكرا.
هەڤرین ساڵی 1983 لەشارۆچکەی دێرکی ڕۆژئاوای کوردستان لەخانەوادەیەکی نیشتمانپەروەر لەدایکبوە، خوشکێکی شەهیدەو دایکیشى یەکێکبوە لەوکەسانەی لەڕیزەکانی پەکەکەدا کاریکردوەو چه‌ندینجاریش چاوی بەعەبدوڵڵا ئۆجەلان کەوتوە، هەڤرین کۆلێژی ئەندازیاری کشتوکاڵی لەحەڵەب تەواوکردوە.
ئه‌وه‌شى وت:"نەک تەنها گەلی کورد، بەڵکو گەلی عەرەبیش کاردانەوەی هەیە دژی دانانی حاتم ئەبو شەقرە له‌و پۆسته باڵایه‌ى كه له‌لایه‌ن مورهف ئەبو قەسرە وەزیری بەرگری سوریاوه، ئەبوشەقرا لەچەند ڕۆژی ڕابردودا بەفەرماندەی فیرقەی (86)ى سوپای نوێی سوریا لەحەسەکەو دێره‌زورو ڕەققە دەستنیشانکرا".
مه‌ترسیه‌كى گه‌وره ئاشكراده‌كات
ژنه فه‌رمانده‌كه‌ى ڕۆژئاواى كوردستان ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، "لەڕاستیدا دانانی ئەبو شەقرە هەڕەشەیەکی گەورەیە بۆ سەر هەموو پێکهاتەکانی گەلی سوریا، بۆیە دەڵێین زەمینەی کۆمەڵکوژی بەدانانی حاتم ئەبو شەقرە دروست بوە، واتە دوبارە کۆمەڵکوژی ڕودەداتەوەو هاوكات زەمینەش بۆ زیندوکردنەوەی داعش ڕه‌خسێندراوه".
ڕۆهلات: هیچكات تێكه‌ڵ به‌سوپا نابین
فه‌رمانده‌ى گشتیى یه‌كینه‌كانى پاراستنى ژن (یه‌په‌ژه) جه‌ختى له‌سه‌رئه‌وه كرده‌وه، "ئێستا تەواوی گەلی سوریا مۆدێلی هەسەدەو یەپەژەیان دەوێت، ده‌مه‌وێت دڵنیایی ئه‌وه‌ش بده‌م، هیچ كات خۆمان تێکەڵ بەسوپای سوریا ناکەین، بەڵکو بەئەزمونی چەندین ساڵەمانه‌وه دەچینە ناو سوپای سوریا، به‌و واتایه‌ى هه‌سه‌ده‌و یه‌په‌گه‌و یه‌په‌ژه له‌ناو سوپادا ناتوێنه‌وه، به‌ڵكو ده‌بنه به‌شێكى گرنگ‌و كاریگه‌ر له‌و سوپایه".
ڕێكه‌وتنه‌كه‌ى كورد‌و شه‌رع به‌رده‌وامه
هه‌ر له‌و دیداره‌ى شارپرێسدا، ڕۆهلات عه‌فرین باسى له‌دانوستانەکانی نێوان هه‌سه‌ده‌و حکومەتی دیمەشق كرد كه ئاخۆ گەیشتوه‌تە چ ئاستێک، له‌و ڕوه‌شه‌وه وتى:"دوای ڕێککەوتنەکەى ژه‌نراڵ مه‌زڵوم‌و شه‌رع لەدیمەشق، دانوستانەکانی نێوان ئێمەو حکومەتی کاتیی بەردەوامن، واتە پەیوەندییەکان بەردەوامن، لەو ڕوه‌شه‌وه لەحەلەب ڕێککەوتنێک کراو چەندین خاڵی کردەیی جێبەجێکران".
جارێكى دیكه كۆده‌بنه‌وه
ئه‌وه‌شى نه‌شارده‌وه، "لەهەمانکاتدا به‌هۆى ڕێککەوتنێکه‌وه ئاگربەستێکیش هاته كایه‌وه، لەبەنداوی تشرینیش بۆ ماوەی دوو مانگ ئاگربەست ڕاگه‌یه‌نراو تائێستا بەردەوامە، بەگشتیی پەیوەندیی‌و دانوستانەکانمان لەگەڵ حکومەتی کاتیی لەڕێگەی ئەو لیژنەیەی دامەزراوە به‌رده‌وامه‌و لەڕۆژانی داهاتودا لیژنەکەمان‌و لیژنەی حکومەتی دیمەشق، پێکەوە کۆدەبنەوەو تاووتوێی ئەو پرسانەی کە ماونەتەوە ده‌كه‌ن".
"هاوپه‌یمانى ڕۆڵى گرنگى بینى له‌ئاگربه‌سته‌كه‌دا"
سەبارەت بەڕۆڵی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیش لەئاگربەستى بەنداوی تشرین، فەرماندەى گشتیى یەپەژە ئه‌وه‌ى وت:"هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ڕۆڵێکی گەورەی لەئاگربەستەکەدا هەبوه، بەرخۆدانی تشرینیش لەسایەی هەوڵی شەهیدان‌و شەڕڤانان‌و گەلەکەمان هاتەدی، لەکۆتاییدا هاوپەیمانی نێودەوڵەتی پاڵپشتی ئاگربەستی کرد‌و ڕۆڵی گەورەی بینی لەم چوارچێوەیەدا".
