ئه‌فسه‌رێكى باڵا به‌پله‌ى عه‌مید ده‌ستگیركرا

عیراق

6 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 2421 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

جێگری بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای کەرکوک بەتۆمەتی هەڕەشەکردن لەدوو ئەفسەرو به‌گوێره‌ى یاسای خراپ بەکارهێنانی مۆبایل دەستگیرکراوە.


عەمید عەباس قادر جێگری بەڕێوبەری پۆلیسی پارێزگای کەرکوک کە لەسەر پشکی پێکهاتەی تورکمان ئەو پۆستەی وەرگرتوە، کێشەی لەگەڵ دوو ئەفسەری پۆلیس هەبوەو بەسیمکارتی تۆمارنەکراو (علوج) هەڕەشەی لێکردون.

زانیارییه‌كان باس له‌وه‌ده‌كه‌ن، ئەو دوو ئەفسەرە لەوەزارەتی ناوخۆی عێراق سکاڵا تۆماردەکەن‌و دەڵێن هەڕەشەیان لێکراوەو کێشەیان لەگەڵ عەمید عەباسدا هەیە، دواتریش دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی عێراق لێکۆڵینەوە لەدۆسییەکەدا دەکەن‌و بۆیان دەردەکەوێت عەمید عەباس هەڕەشەکەی کردوە، هه‌ربۆیە دەستگیری دەکەن.

سەرچاوەیەکی ئەمنیی لەکەرکوک وتویه‌تى، "عەمید عەباس به‌گوێره‌ى مادەی 433 لەیاسای خراپ بەکارهێنانی مۆبایل دەستگیرکراوە".