شارپرێس:
لەشارۆچکەی ئیلکێ سەر بەپارێزگای شرناخی باکوری کوردستان، قەدەغەی هاتوچۆ لەسێ ناوچە بۆ ماوەیی نۆ ڕۆژ ڕاگەیەندرا.
لەڕاگەیەندراوێکدا پارێزگاری شرناخ ڕایگەیاندوه، بەمەبەستی دابینکردنی ئاسایشی نەتەوەیی، پاراستنی سەلامەتی گشتییو ڕەخساندنی کەشێکی ئارامو پێشگرتن لەهەرچەشنە ڕوداوێکی توندوتیژییو دۆخێکی نائاسایی، ڕێگریگرتن لەڕوداوی توندوتیژییو هەر دۆخێک لەسێ ناوچەی سنوری شارۆچکەی شرناخ، بەگوێرهى مادەی 2065 تایبەت بەیاسای ناوچە ئارامو ناوچە سەربازییە قەدەغەکراوەکان بڕیاردرا لە 8ی تەمموزەوە تاوەکو 16ی تەمموزی بۆ ماوەیی نۆ ڕۆژ ئەم ناوچانە بەشێوەیەکی کاتی وەکو ناوچەیەکی ئەمنی تایبەت ڕاگەیەندران.
هەروەها لەڕاگەیەندراوەکەدا داوا لەهاوڵاتیان کراوە بەشەوو ڕۆژ بۆ پاراستنی گیانو ماڵیان، بەبێ مۆڵەت خۆیان لەچون بۆ ئەو شوێنانە بەدوربگرن.