شارپرێس:
سه‌ربارى چاوه‌ڕوانیه‌كان بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ى پرسى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم، ئه‌مڕۆ سێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ى عێراق كۆبونه‌وه‌یان ئه‌نجامدا، به‌ڵام وه‌ك له‌ڕاگه‌یه‌نراوى كۆتایی كۆبونه‌وه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، به‌ته‌نها وشه‌یه‌كیش باسى موچه‌ى موچه‌خۆرانى هه‌رێم نه‌كراوه.
نوسینگه‌ى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ڕاگه‌یه‌نراوێكى بڵاوكردوه‌ته‌وه‌و ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، له‌كۆشكى سه‌رۆكایه‌تى له‌به‌غدا، هه‌ریه‌ك له‌د.له‌تیف ڕه‌شید سه‌رۆك كۆمار، محه‌مه‌د شیاع شودانى سه‌رۆك وه‌زیران‌و مه‌حمود مه‌شهه‌دانى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق كۆبونه‌ته‌وه.
له‌ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا زۆر پرس ئاماژه‌یان پێكراوه كه له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا تاووتوێكراون، به‌ڵام بابه‌تى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران به‌وشه‌یه‌كیش له‌و ڕاگه‌یه‌نراوه‌دا نه‌هاتوه.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، چاوى هاوڵاتیانى هه‌رێمى كوردستان به‌گشتیى له‌سه‌ر هه‌ر جوڵه‌یه‌كه كه له‌به‌غدا ده‌كرێت، له‌به‌رئه‌وه‌ى وا نزیكده‌بینه‌وه له70 ڕۆژ كه موچه‌خۆرانى هه‌رێم موچه‌یان پێنه‌دراوه‌و هیچ ئاسۆیه‌كى ڕونیش دیارنییه.
له‌لایه‌ك به‌غدا كۆبونه‌وه‌ى سه‌رۆك كۆمار‌و سه‌رۆك وه‌زیرانى به‌خۆیه‌وه بینیوه، له‌لایه‌كى تریش سه‌ردانى مه‌حمود مه‌شهه‌دانى سه‌رۆكى په‌رله‌مان بۆ هه‌ولێر، وه‌ك ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه ئومێدێك له‌خۆى ده‌گرێت بۆ چاره‌سه‌رێكى گشتگیر بۆ ئه‌و دۆسیه ئاڵۆزه.
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ریش سه‌رۆك كۆمارى عێراق‌و سه‌رۆك وه‌زیران‌و سه‌رۆكى په‌رله‌مان له‌كۆشكى سه‌رۆكایه‌تى كۆمار له‌به‌غدا كۆبونه‌وه.
