شارپرێس:
كۆبونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بەسەرۆكایەتی محەمەد شیاع سودانی دەستیپێكردو سهرچاوهیهكیش ئاشكرایكردوه، لهكۆبونهوهكهدا 41 تهوهر گفتوگۆیان لهبارهوه دهكرێت یهكێكیان پرسى موچهى موچهخۆرانى ههرێمى كوردستانه.
لەبەرنامەی كاری كۆبونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا كە (41) بڕگە لەخۆ دەگرێت، باسی ڕێككەوتنی نێوان هەرێمو بەغدا-شی تێدا جێكراوهتهوه، ئهمهش لهكاتێكدایه، تا شەوی ڕابردوو هەولێرو بەغدا لەسەر پرسی نەوت نەگەیشتبونە ڕێككەوتن.
ئەمڕۆش لەنوسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق، كۆبونەوەی نێوان شاندى هەرێمو بەغدا بەردەوامی هەبوو، بەڵام تائێستا هەردولا لەسەر پرسی نەوتو موچەی هەرێم نەگەیشتونەتە رێككەوتن.
پێش كۆبونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، هەریەکە لەد.لەتیف ڕەشید سەرۆک کۆماری عێراق، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانو مەحمود مەشهەدانی سەرۆکی پهرلهمانى عێراق کۆبونەوە.
نوسینگەى سەرۆک وەزیرانى عێراق ڕایگەیاند، لەکۆبوونەوەکە باس لەپێشهاتەکانی ناوچەکەو پێویستی پاراستنی ئەو ڕێگایە کرا کە حکومەت بۆ پاراستنی عێراق لەمەترسییەکانو پاراستنی ئاسایشی وڵات دایناوە.
هەروەها ئەوەشخراوەتەڕوو، سەرۆکایەتی کۆمارو نوسینگەی سەرۆک وەزیران ڕێککەوتن سکاڵاکانى خۆیان لەدادگای فیدراڵی بکشێننەوە.
