كه‌نداڵ جودى ـ شارپرێس:
ئاگرێكى گه‌وره له‌دارستانه‌كانى لازقیه‌ى سوریا كه‌وتوه‌ته‌وه‌و ڕۆژئاواى كوردستان ئوردیش تیمى ئاگركوژێنه‌وه ڕه‌وانه ده‌كه‌ن، گروپێكى توندڕه‌ویش كه پێشتر سه‌ر به‌گروپه‌كه‌ى ئه‌حمه‌د شه‌رع-ى سه‌رۆكى سوریا بوه به‌رپرسیارێتى خۆى ڕاگه‌یاند.
شەش ئاگرى گه‌وره له‌چه‌ند لایه‌كه‌وه لەدارستانەکانی پارێزگای لازقیەی سوریا کەوتوه‌تەوەو تائێستا هەزاران دار سوتاون‌و نه‌شتوانراوه ئاگرەکان كۆنترۆڵبكرێن.
ئیدارەی خۆسەرى ڕۆژئاوای کوردستان له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه، تیمی ئاگرکوژێنەوە ڕەوانەی پارێزگای لازقیەی سوریا دەکەن بۆ کوژاندنەوەی ئەو ئاگرانەی لەدارستانەکان کەوتوه‌تەوە.
به‌گوێره‌ى ئەو زانیارییانەی دەست شارپرێس کەوتون، تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە دەچنە ئەو ناوچانەی کە ئەمڕۆ ئاگرەکەیان لێکەوتوه‌تەوە.
شارپرێس ئه‌وه‌شى زانیوه، تائێستا ئاگره‌كه‌ى لازقیه نه‌كوژاوه‌ته‌وه نەیانتوانیوە كۆنترۆڵى بكه‌ن، هاوكات ئوردن-یش چەند ڕۆژێک لەمەوبەر تیمەکانی ڕەوانەكردوه.
لاى خۆیه‌وه ڕێکخراوی توندڕەوی ئەنسار ئەلسوننە کە بەشێکبوو لەڕێکخراوی حەیات تەحریر شام ڕایگەیاند، ئاگریان لەدارستانەکە بەرداوە.
