شارپرێس:
وه‌زیرى پێشمه‌رگه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم به‌رگى یه‌كه‌مى كتێبه‌كه‌ى به‌ناوى (وه‌رزى به‌ره‌نگاریى: مێژوى ڕوداوو به‌سه‌رهاته‌كانى ته‌مه‌نى خه‌بات‌و پێشمه‌رگایه‌تیم تاساڵى 1985)، بڵاوده‌كاته‌وه.
به‌گوێره‌ى ئه‌و بانگهێشتنامه‌یه‌ى ئاراسته‌ى ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندن‌و ڕۆژنامه‌نوسان‌و هاوڕێیانى وه‌زیرى پێشمه‌رگه كراوه، ئاماژه به‌وه‌كراوه، كاتژمێر 4ى پاشینوه‌ڕۆى ڕۆژى شه‌ممه‌ى داهاتوو، له‌هۆڵى ته‌وار ته‌نیشت پاركى ئازادى، شۆڕش ئیسماعیل وه‌زیرى پێشمه‌رگه، كتێبه‌كه‌ى بڵاوده‌كاته‌وه.
شۆڕش ئیسماعیل وه‌زیرى پێشمه‌رگه له‌به‌رگى كتێبه‌كه‌یدا نوسیویه‌تى، "له12ى مایسى ساڵى 1980دا، دوو كۆپته‌رى جه‌نگى‌و چوار كۆپته‌رى بارهه‌ڵگرى پڕ له‌سه‌رباز له‌شارباژێرى سه‌خت گه‌مارۆى مه‌رزى چاڵه خه‌زێنه‌یاندا".
ده‌شڵێت:"سه‌ربازه‌كانى به‌عس دابه‌زین‌و ده‌ستبه‌جێ ده‌یان ئه‌سپ‌و هێسترى خه‌ڵكى ناوچه‌كه‌یان به‌ر فیشه‌ك دا‌و ناوچه‌كه‌شیان سوتاندو 18 هاوڵاتى بێتاوانیشیان قۆڵبه‌ستكردو له‌گه‌ڵ خۆیان بردیانن‌و هه‌ر ئه‌و شه‌وه، ته‌واوى ئه‌و هاوڵاتیان له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا شه‌هیدكران‌و لاشه‌كانیشان ئه‌تككران به‌شێوه‌یه‌ك ده‌ست‌و په‌نجه‌یان قرتێندراو چاویان ده‌رهێندراو گه‌ڕاندیشیاننه‌وه بۆ گونده‌كه‌ى خۆیان".
وه‌كو وه‌زیرى پێشمه‌رگه نوسیویه‌تى، "ئه‌م كتێبه دۆڵۆپێكه له‌ده‌ریاى گیانى به‌رگریى‌و فیداكاریى‌و كۆڵنه‌دانى ئێمه‌و ده‌یان هه‌زار تێكۆشه‌رو فیداكارى گه‌له‌كه‌م، له‌هه‌مانكاتیشدا مشتێكه له‌خه‌روارى داگیركاریى به‌عس‌و چه‌وساندنه‌وه‌ى نه‌ته‌وه‌كه‌م‌و سڕینه‌وه‌ى نیشتمانه‌كه‌م، خۆم له‌زۆربه‌ى ئه‌و چیرۆكانه‌دام كه تۆمارم كردون".
