شارپرێس:
مەسرور بارزانی نامەیەک ئاراستەی محەمەد شیاع سودانی ده‌كات‌و به‌رپرسێكى باڵاى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانیش ورده‌كاریى‌و ناوه‌ڕۆكى ئه‌و نامه‌یه ئاشكراده‌كات، ده‌شڵێت:"بۆ موچه‌ى مانگه‌كانى (8و 9)ى فه‌رمانبه‌ران‌و موچه‌خۆرانى هه‌رێم ئێمه ئاماده‌ین‌و به‌غدا بێده‌نگه".
د. ئومێد سه‌باح سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانى هه‌رێم له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا له‌شارى هه‌ڵه‌بجه ئه‌و هه‌واڵانه‌ى ڕه‌تكرده‌وه، گوایه هه‌رێم ئاماده‌نییه چیتر 120 ملیار داهاتى نانه‌وتى ڕه‌وانه‌ى به‌غدا بكات، وتى، "بۆ مانگه‌كانى 8و 9 ئاماده‌ین بۆ هه‌ر مانگێك 120 ملیار دینار بده‌ینه به‌غدا بۆ گره‌نتیكردنى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران‌و موچه‌خۆرانى هه‌رێم".
ئه‌وه‌شى وت، "به‌ڵام تائێستا له‌لایه‌ن حكومه‌تى عێراقه‌وه ڕه‌زامه‌ندى نه‌دراوه بۆ خه‌رجكردنى موچه بۆ هه‌رێمى كوردستان".
د. ئومێد سه‌باح جه‌ختیكرده‌وه، "عێراق گوایه وتویه‌تى، هه‌رێم ئاماده‌نییه داهاتى ناوخۆ به‌بڕى 120 ملیار دینار بۆ هه‌ریه‌ك له‌مانگه‌كانى 8و 9 بدات به‌به‌غدا، به‌ڵام ئه‌وه ڕاست نییه، ئێمه ئاماده‌ین‌و با ئه‌وانیش ڕه‌زامه‌ندیى له‌سه‌ر خه‌رجكردن‌و ناردنى موچه نیشانبده‌ن".
به‌رپرسه باڵاكه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێم ڕونیشیكرده‌وه، "ئێمه داوامان له‌حكومه‌تى به‌غدا كردوه‌و نامه‌یه‌كمان ئاراسته‌كردون كه پێویسته وه‌ك چۆن له‌سه‌ر نه‌وت گه‌یشتینه ڕێكه‌وتن، به‌هه‌مانشێوه‌و میكانیزم له‌سه‌ر پرسى داهاتى نانه‌وتیش بگه‌ینه ڕێكه‌وتن‌و كۆتایی به‌كێشه‌كانى هه‌ولێرو به‌غدا بۆ پرسى موچه‌و شایسته داراییه‌كان بهێندرێت".
ئه‌وه‌شى ڕاگه‌یاند، "مەسرور بارزانی له‌نامه‌یه‌كدا بۆ محه‌مه‌د شیاع سودانی، داوایكردوه، ڕێكه‌وتن له‌سه‌ر داهاتى نانه‌وتى بكرێت‌و چیتر گرنگی بەبۆچون‌و ڕاوێژه‌كانى ئەنجومەنی دەوڵەت نەدرێت‌و هاوشێوه‌ى نه‌وت ڕێكه‌وتن بكرێت".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، ئێستا له‌مانگى 10ى ساڵى 2025داین، به‌ڵام موچه‌خۆران‌و فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم، موچه‌ى مانگى 7یان وه‌رگرتوه‌و چاره‌نوسى موچه‌كانى دیكه‌یان نادیاره.