شارپرێس:
توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی نوێ كه له‌لایه‌ن زانایانی زانكۆی كالیفۆرنیا له‌سان فرانسیسكۆ ئه‌نجامدراوه، ئاشكرایكردوه، خواردنه‌وه‌ی ته‌نها یه‌ك كوپ ئاو ڕێگه‌یه‌كی سادەو كاریگه‌ره بۆ پاراستنی ته‌ندروستیی ده‌م‌و ددانه‌كان له‌کلۆربون.
توێژینه‌وه‌كه ده‌ریخستوه كه خواردنه‌وه‌ی 200 مل ئاو ده‌توانێت له‌ماوه‌ی یه‌ك سه‌عاتدا میكانیزمه‌كانی پاراستنی سروشتیی ده‌م چالاك بكات‌و تا حه‌وت نیشانه‌ی په‌یوه‌ندیدار به‌ته‌ندروستیی ددانه‌كان باشتربكات.
به‌گوێره‌ى ئه‌نجامه‌كان، ئاو هاوسه‌نگیی لیك به‌خێرایی ده‌گێڕێته‌وه، ترشێتیی ده‌م كه‌مده‌كاته‌وه‌و به‌رگریی سروشتیی دژی كلێسبون‌و نه‌خۆشییه‌كانی پوك به‌هێز ده‌كات.
زانایان جه‌ختده‌كه‌نه‌وه، گۆڕینی خواردنه‌وه شه‌كرییه‌كان به‌ئاو، ڕێگه‌یه‌كی سادەو ئابوریانه‌و كاریگه‌ره‌یه بۆ پاراستنی ته‌ندروستیی ده‌می منداڵان.
ئاکۆ عەبدوڵڵا ئاڵی