شارپرێس:
محەمەدی حاجی مەحمود سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، ئهگهر عێراق یهك بازنهى ههڵبژاردن بێت دهنگى كورد نافهوتێتو زیاتر له90 كورسى بهدهستدههێنین.
محەمەدی حاجی مەحمود لەڕێوڕەسمی بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ حیزبەکەی، باسی لەو تاوانانە کرد کە بەرامبەر کورد کراون لەڕابردودا لەوانە کیمیاباران لەلایەن دەسەڵاتدارانی عێراقەوە.
ناوبراو بەوەبیرهێنانەوەی تێکۆشانی لەمێژینەی کورد، ئاماژەی بەمێژووی تێکۆشانی فەلەستینییەکان کرد کە لە ساڵی 1948وە دەستیپێکردووەو ژمارەیان هێندەی پارێزگایەکی کوردستان نابێت.
هەروەها داوەشیکرد سەرکردەکانی ئێستای بەغدا وانە لەسەرکردەکانی پێشووی عێراق وەربگرن.
ئ.ه