مەسرور بارزانی: نابێت هیچ بستێکی خاکی کوردستان لەژێر دەستی داگیرکەردا بمێنێت

کوردستان

8 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 248 جار خوێندراوه‌ته‌وه



شارپرێس:
ئەمڕۆ شەممە مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و سەرۆکوەزیرانی هەرێم ، لە ئاهەنگی بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ حیزبەکەی ڕایگەیاند "دەبێت ڕێڕەوی حکومڕانی لە بەغداوە ڕاست بکرێتەوەو پێویستە مافی هەموو پێکهاتەکانی عێراق وەکوو یەک دابین بکرێت."

مەسرور بارزانی دەڵێت، پارتی تەنیا بەرگری لە کورد ناکات، بەڵکوو بەرگریی لە عەرەب و تورکمان و هەموو پێکهاتەکانی دیکەی عێراقیش دەکات.

هەروەها مەسرور بارزانی دەشڵێت، پێویستە هەموو ناوچە دابڕێنراوەکان بگەڕێنەوە باوەشی نیشتیمان. پێویستە مەخمور، زومار، شنگال، خانەقین بگەڕێنینەوە.

وتیشی، نابێت هیچ بستێکی ئەم خاکە لەژێر دەستی داگیرکەردا بمێنێت.
ئ.ه