ئەردۆغان: لەقۆناغێکی مێژووییداین

جیهان

7 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 484 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

سەرۆکی تورکیا ڕایگەیاند، لە قۆناغێکی مێژووییداین بۆ بەجێ گەیاندنی ڕوانگەی سەدەی نوێی تورکیا لەسەر بنەمای ئاشتی. 

بەگوێرەی میدیای فەڕمی تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی ئەو وڵاتە لە هۆڵی کۆنگرەکانی ئیستەنبوڵ بەشداری لە ڕێوڕەسمی کۆتایی هاتنی "دیداری سەدەی تورکیا" کردووەو باسی لەوەکردووە،  ئەمڕۆ ئەگەر باسی ئاشتی، ئاسایش و سەقامگیری دەکرێت، بیرەکان دەچێتە سەر تورکیا.

دەشڵێت "لە سوریاوە بۆ غەززە، لە کەنداوەوە بۆ پێکدادانی نێوان ڕوسیا و ئۆکرانیا، لە هەموو شوێنێک، بە بێ تورکیا هیچ هاوکێشەیەک سەر ناگرێت".

ئەردۆغان دەشڵێت " لە ناوچەکەدا و هەم لەسەر ئاستی جیهانی تورکیایەک هەیە کە متمانە بە قسەی دەکرێت و ئاسایشی و سەقامگیری هەناردە دەکات".

ئاماژەی بەوەشکرد "ئامانجی ئێمە گەرەنتیکردنی کەشێکە لە هەموو ناوچەکە کە چیتر نەوەکان تێدا بەهەدەر نەچن و دایکەکان نەگرین و ئاشتی، ئاسایش، ئارامی و خۆشگوزەرانی بەرقەرار بێت".

ڕاشیگەیاند: بە ئیرادەیەکی هاوبەش سەرەتا تورکیایەکی بێ تیرۆر و دوای ئەوەیش ناوچەیەکی بێ تیرۆر وەک دەستکەوتێک بۆ نەوەکانی داهاتوومان بونیاد دەنێین.
ئ.ه