وەزارەتی دارایی کاتی دابەشکردنی موچەی مامۆستایانی گرێبەستی ئاشکرا کرد

کوردستان

29/10/2025‌ 363 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم ئاشكرایكرد، لە 2ی تشرینی دوەمی 2025، موچەی مانگی هەشتی مامۆستایانی گرێبەست وبەشێک لەفەرمانبەرانی هەمیشەیی و گرێبەست دابەشدەکرێت. 


وەزارەتی دارایی بڵاویكردەوە، ڕۆژی یەكشەممە موچەی مانگی ئابی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردەو خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی دابەش دەكرێت. 

ئەوەش ڕونكراوەتەوە، هاوكات هەمان ڕۆژ موچەی مانگی ئاب و موچەی مانگی شوباتی ساڵی  ٢٠٢٥  ی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دابەش دەكرێت كەلەدوای ( ٢٠٢٤/٧/١ ) بەشێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاكی دامەزراوەكانی حكومەتی هەرێم دامەزراون كەشایستەكانیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان خەرج دەكرێت.

بەپەلە