شارپرێس ـ کەنداڵ کودی:
پێنجەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی ڕۆژئاوا لەژێر دروشمی (چیرۆکی هاوبەش، سینەمای ئازاد) لەلایەن کۆمۆنی فیلمی ڕۆژئاواوە سازدەکرێت، فێستیڤاڵەکە لەشاری قامیشلۆ لەنێوان 13 بۆ 20ى ئەم مانگە لەناوەندی ڕۆشنبیرییو هونەری محمەد شەخسۆ بەڕێوەدەچێت.
لەفێستیڤاڵەکەدا 81 فیلم لەژانرە جیاوازەکان نمایشدەکرێن کە بریتین لەکورتە فیلمو فیلمی درێژو فیلمی دۆکیۆمێنتاری، فێستیڤاڵەکە لەساڵی 2016وه ساڵانه ڕێكدهخرێت، بەڵام بەهۆی هێرشەکانی تورکیاوه، چەندین ساڵ بوو ڕاگیرابوو، ئەمساڵ دەستیپێکردەوە.
فیلمە بەشداربوەکانی فێستیڤاڵەکە لەهەموو جیهانو هەموو بەشەکانی کوردستانهوه بهشدارن، جگەلەوەش بەڕێوەبەرانی میوانو ڕۆژنامەنوسانی زۆرێک لەوڵاتانی ئەوروپاش بەشدارییان لەفێستیڤاڵەکەدا کردوە.