سكرتێری ئەنجومەنی وەزیران: بەغدا مانگانە تەنها 280 ملیار بۆ موچەی هەرێم دابین دەكات

کوردستان

19/11/2025‌ 7808 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سکرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم ئاشكرایكرد، لەسەدا 71ی پارەی موچە هەرێم خۆی دابینی دەكات و بەغدا تەنها 280 ملیار دینار دەكەوێتە ئەستۆی.


ئامانج ڕەحیم، سکرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێم  ڕایدەگەیەنێت، کۆی خەرجیی موچەی مانگانەی هەرێمی کوردستان 945 ملیار دینارە، بەڵام دوای دەرکردنی داهاتی نەوت و نانەوتیی هەرێم، تەنها بڕی 280 ملیار دینار دەکەوێتە سەر شانی وەزارەتی دارایی عێراق.

دەشڵێت، هەرێمی کوردستان مانگانە بڕی 665 ملیار دینار بەکاش دەخاتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی عێراق، کە پێکهاتووە لە:

داهاتی نەوت: بڕی 545 ملیار دینار (كەداهاتى فرۆشی 200 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە لەلایەن سۆمۆوە).

ئامانج ڕەحیم ئاشکرایدەکات، ئێستا هەرێمی کوردستان بەداهاتی خۆی 71%ـی تێچوی موچەی مانگانەی فەرمانبەرانی خۆی دابین دەکات و تەنیا 29%ـی لەسەر بەغدادە.

سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، ئەگەر تێچوی دەرهێنان و گواستنەوە (16 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک) هەژمار بکرێت، ئەوا تێچوی موچەی هەرێم لەسەر بەغداد دەبێتە نزیکەی 400 ملیار دینار؛ واتە لەو دۆخەشدا هەرێم خۆی 60%ـی موچەکەی دابین کردوە.