شارپرێس:
بهگوێرهى نوێترین زانیارییە هەواڵگرییو میدیاییەکان، کۆماری ئیسلامی ئێران لەهەفتەی ڕابردوهوه لهسنورهكانى ڕۆژههڵاتى كوردستان جموجوڵێكى فراوانو بهرچاوى سهربازیى دهبینرێت، بهتایبهت لهسنورهكانى سنورەکانی ئێران لەگەڵ تورکیاو هەرێمی کوردستان، سهرچاوهیهكیش وتویهتى، "یەکەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان (درۆن)و یەکەکانی موشەکیی لەپارێزگاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (سنە، کرماشانو ئازەربایجانی ڕۆژئاوا) خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە".
سهرچاوهكان باسیان لهوهكردوه، "هەردوو هێزی پاسدارانو سوپاى ئێران ئێران لەدۆخی بەرگرییەوە خەریکی گواستنەوەن بۆ دۆخی هێرشبەریو جموجۆڵی سەربازیی چڕ لەناوچە سنورییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش تێبینیکراوە.
میدیاکانی ئیسرائیل دهڵێت، "فەرماندە باڵاکانی ئێران گەیشتونەتە ئەو بڕوایەی، مانەوە لەدۆخی بەرگریدا، زیانی گەورەی پێگەیاندون، بۆیە بڕیاری گۆڕینی دۆخەکەیان داوە".
ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەقسەکانی ڕاوێژکارانی باڵای سەربازیی دەکەن کە وتویانه، "ئێران لەدۆخی ئاگربەستدا نییە"و دەبێت دەستپێشخەریی هێرشبردنی هەبێت.
ئهوهش ڕونكراوهتهوه، "ئامانجیان ئامادەکارییە بۆ قۆناغی داهاتوی پێکدادان لەگەڵ ئیسرائیل، کە تێیدا ئێران دەیەوێت گورزی توندترو خێراتر بوەشێنێت پێشئەوەی خۆی بکرێتە ئامانج".
بهگوێرهى ناوەندەکانی چاودێری جەنگو میدیاى ئیسرائیلی، فەرماندەی هێزی زەمینی سوپای پاسداران، محەمەد پاکپور سەردانی بنکەی ئۆپەراسیۆنی عاشورای کردوە لەباکوری ڕۆژئاوای ئێران، ئەو بنکەیە بەرپرسە لەپاراستنی سنورەکانی ئێران لەگەڵ تورکیاو هەرێمی کوردستان.
هاوكات یەکەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان (درۆن)و یەکەکانی موشەکیی لەپارێزگاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (سنە، کرماشانو ئازەربایجانی ڕۆژئاوا) خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.
ڕاپۆرتەکان باس لەگواستنەوەی سیستەمی بەرگری ئاسمانییو موشەکی نوێدەکەن بۆ ناوچە شاخاوییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ پاراستنیان لەهەر هێرشێکی ئاسمانیو ئامادەکاریی بۆ هێرشکردن.
ڕۆژنامەی ئیسرائیل هەیۆم لایەنێکی دیکەی ئاشکراکردوەو نوسیویهتى، "لەگەڵ ئەوەی ئێران حاڵەتی هێرشبەری گرتوە، بەڵام ترسێکی گەورە لەناو سوپای پاسداراندا هەیە بەهۆی دزەکردنی سیخوڕییەوە، ئێران نیگەرانی سیخوڕە ناوخۆییەکانەو ئەو جوڵانەی ئێستا دەیکەن لەڕۆژهەڵاتی کوردستان، بەشێکی بۆ نمایشکردنی هێزەو بەشێکی دیکەی بۆ خۆڕێکخستنەوەیە دژی سیخوڕی ناوخۆیی".
