شارپرێس:
به‌گوێره‌ى ڕاپۆرت‌و هه‌واڵى میدیا ناوخۆیی‌و نێوده‌وڵه‌تیه‌كان، كۆڕ‌و مه‌جلیسى لایه‌نه سیاسییه شیعه‌كانى عێراق گه‌رمه‌و به‌گه‌رمیش سه‌رقاڵى دیاریكردنى كه‌سێكن بۆ ئه‌وه‌ى چوار ساڵى داهاتوو له‌سه‌ر كورسى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران، حوكمڕانی عێراق بكات، باس له‌وه‌ده‌كرێت، "لایه‌نه‌كان مه‌رجیان هه‌یه بۆ ئه‌وكه‌سه‌ى كورسى سه‌رۆكى حكومه‌تى پێشكه‌شده‌كه‌ن‌و سودانیش ئه‌و مه‌رجه‌ى پێ وتراوه".
له‌زارى چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كى چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى شیعه‌كانه‌وه، ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەت نوسیویه‌تى، "سێ لەسەرکردە سەرەکییەکانی نێو چوارچێوەی هەماهەنگی ڕێککەوتون لەسەرئەوەی، کەسێک بۆ پۆستی بەڕێوەبەری جێبەجێکار لەنێو چوارچێوەکە دەستنیشانبکەن بەو مەرجەی خاوەنی دەسەڵاتی بەهێزو پشتیوانیی تەواو بێت، بەڵام نایانەوێت ئەوکەسە وەک سەرکردەو زەعیمێکی سیاسی لەپۆستەکەدا مامەڵە بکات".
ڕۆژنامه‌كه له‌زارى سەرکردەیەکی شیعه‌وه ده‌ڵێت، "بەشێک لەسەرکردەکانی هاوپەیمانێتییەکە، نیگەرانی‌و بێزارییان نیشانداوە لەزۆربونی ژمارەی ئەوکەسانەی لەسەر مێزی بڕیاردان دادەنیشین‌و وەک (زەعیم) مافی دەنگدانیان لەسەر بڕیارە چارەنووسسازەکانی پەیوەست بەحکومەت‌و دەسەڵات هەیە".
شه‌رقولئه‌وسه‌ت ئاماژەی بەوەكردوه، "سەرکردە باڵاکانی چوارچێوەی هەماهەنگی، بەشێوەیەکی کاتیی پێداچونەوەیان بەلیستی ناوی کاندیدەکان بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران ڕاگرتوە، تائەوکاتەی شێوازی هاوکێشە سیاسییەکە بۆ قۆناغی داهاتوو یەکلایی دەکەنەوە، سودانی-ش خراوەتە نێو لیستی کاندیدەکانەوە، بەڵام بەدۆخ‌و مەرجی جیاواز لەپێشوو".
وه‌كو باسكراوه، "نوری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، بەتوندی دژی ئەوەیە سودانی بۆ خولی دوەم پۆستی سەرۆک وەزیران وەربگرێتەوە، بەڵام هەندێک لایەنی ناو شیعه‌كان لارییان نییە ئەگەربێت‌و پێوەرە نوێیەکانی پۆستەکە کە پێویستە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بێت، نەک ئەرکی سەرکردە جێبەجێبکات".
دوای تێپەڕبوونی زیاتر لەهەفتەیەک بەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمانیی عێراقدا کە لە 11ی تشرینی دوەمی 2025 بەڕێوەچوو، 12 سەرکردەی لایەنە شیعەکانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی، بەئامادەبونی محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیانی عێراق، واژۆیان لەسەر ڕاگەیاندنی گەورەترین فراکسیۆنی پەرلەمان کرد، کە توانای پێشکەشکردنی کاندیدی سەرۆک وەزیرانیان دەبێت.
