مەسرور بارزانی وادەی خەرجکردنی موچە ئاشکرادەکات

کوردستان

4 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 3963 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، حکومەتی عێراق بەڵێنیداوە لەنزیکترین کاتدا موچەی مانگی ئەیلولی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خەرج بکەن.


مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێم لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەکرد،" جێی داخە کە ئێستا چاوەڕێی موچەی مانگی 9ین و حکومەتی فیدراڵی دەستی بە دابەشکردنی موچەی مانگی 11ی موچەخۆرانی خۆی کردوە."

ئەوەشیخستەڕوو،" بیستومانە کە بەرپرسانی حکومەتی فیدراڵ بەڵێنیان داوە بە زوترین کات موچە خەرجبکەن ".

لەبارەی موچە دابەشنەکراوەکانی ئەمساڵیش، مەسرور بارزانی وتی،" هەوڵمان بۆ ئەوەیە موچەکانی دیکەی ئەمساڵ نەفەوتێن و هەموی خەرج بکرێن، ئەگەر ئەمە نەکرێت، دەبێت گلەیی ئاراستەی حکومەتی فیدراڵی بکرێت، چونکە حکومەتی هەرێمی کوردستان هەموو ئەرکەکانی لەسەر شانی خۆی جێبەجێی کردون ".