شارپرێس:
مەسعود بارزانی هێرشەکەی
شەوی ڕابردوی سەر کۆرمۆر ئیدانە دەکات و دەڵێت، کاتی ئەوە هاتوە لەبەرانبەر ئەم دەستدرێژی
و هێرشە ناڕەوایانەدا هەنگاوی جددی و عەمەلی بگیرێتەبەر و کۆتایی پێ بهێندرێت و ئەنجامدەرانیان
سزا بدرێن.
مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی
دیموکراتی کوردستان لەپەیامێکدا ئاماژەی بەوەکرد،" زۆر بە توندی
ئیدانەی ئەو هێرشە تیرۆریستییە دەکەین کە شەوی ڕابردوو کرایە سەر کێڵگەی کۆرمۆر، ئەم
هێرشە دژی ژێرخانی ئابوری و بەرژەوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق و هەموو هاوڵاتیانە ".
ئەوەشیخستەڕوو،" سەرباری ئەوەی کە پێشتریش ئەو جۆرە
هێرشە ناڕەوایانەی سەر هەرێم زۆرجار ئیدانە کراون بەڵام تەنیا ئیدانە بووە و لەبەرانبەر
ئەنجامدەراندا هیچ ئیجرائاتێک نەکراوە و ئەو هێرشانە دووبارە بوونەتەوە ".
مەسعود بارزانی باسی لەوەکرد" کاتی ئەوە هاتووە کە
لەبەرانبەر ئەم دەستدرێژی و هێرشە ناڕەوایانەدا هەنگاوی جددی و عەمەلی بگیرێتەبەر
و کۆتایی پێ بهێندرێت و ئەنجامدەرانیان سزا بدرێن ".