شارپرێس:
قەیس خەزعەلی، ئەمینداری
عەسائبی ئەهلی حەق ئیدانەی هێرشەکەی شەوی ڕابردوی سەر کێڵگەی کۆرمۆر دەکات و
دەڵێت، پێویستە ئەنجامدەرانی تاوانی هێرشکردنەسەر کێڵگەکە بۆ رای گشتی
ئاشکرابکرێن و سزابدرێن.
قەیس خەزعەلی
لەپەیامێکدا ئاماژەی بەوەکردوە،" بەبڕوای ئێمە ئەم دەستدرێژییە تەنها
ناوچەیەکی ئابوری ناکاتە ئامانج، بەڵکو هەڕەشە لە توانای دەوڵەت لە پاراستنی سامانی
گەلەکەی دەکات ".
ئەوەشیخستەڕوو،"
پێویستە لێکۆڵینەوەیەکی ورد و گشتگیر بکرێت و هۆکار و ئەو لایەنانە ئاشکرا بکرێت کە
لەپشت ئەو هێرشەوە بون، دواتریش ئەنجامەکەی بۆ رای گشتی ڕابگەیەنرێت ".
ئەمینداری عەسائیبی
ئەهلی حەق ڕاشیدەگەیەنێت، پاراستنی سامانە نیشتیمانییەکان تەنها بە سزادانی ئەو تاوانبارانە
بەدیدێت.
لەکۆتاییشدا خەزعەلی
دەڵێت، دوبارەبونەوەی ئەو ڕوداوانە دەریدەخات کە عێراق پێویستی بەوەیە بڕیار لەبارەی
سەروەری تەواوی ئیدارەدانی ئاسایشی کێڵگە و دامەزراوەکان بدات، دور لە هەر
دەستوەردانێک، چونکە سامانی نیشتیمانی بابەتێک نییە بۆ ململانێ بەکاربهێنرێت.