ئەمریکا ئامادەیی خۆی بۆ پاراستنی کێڵگەکانی هەرێم راگەیاند

کوردستان

13 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1089 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

کونسوڵخانەی ئەمریکا لەهەولێر ئیدانەی هێرشەکەی شەوی ڕابردوی سەر کێڵگەی کۆرمۆر دەکات و دەڵێت،" ئێمە ئامادەین پشتیوانی بکەین لە هەوڵەکان بۆ پاراستنی ئەم ژێرخانە گرنگە ".


کونسوڵخانەی ئەمریکا لەهەولێر لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بە توندی هێرشی تیرۆریستیی سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر لە سلێمانی ئیدانە دەکات .

ئەوەشیخستەڕوو،" ئێمە لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان و هاوبەشەکانی دیکەی عێراقیدا هاوڕاین لە داواکردن لە حکومەتی عێراق بۆ گرتنەبەری رێوشوێنی دەستبەجێ بۆ لێپرسینەوە لە ئەنجامدەرانی ئەم هێرشە تیرۆریستییە، کە دوایین هەوڵە لە زنجیرەیەک هەوڵی ئەکتەرە خراپەکان بۆ تێکدانی سەقامگیریی عێراق و بە ئامانجگرتنی وەبەرهێنانی ئەمریکی لە هەرێمی کوردستانی عێراق ".

کونسوڵخانەی ئەمریکا باسی لەوەشکرد،" ئێمە ئامادەین پشتیوانی بکەین لە هەوڵەکان بۆ پاراستنی ئەم ژێرخانە گرنگە، و بە بەردەوامی جەخت لەسەر گرنگیی سەپاندنی سەروەری عێراق دەکەینەوە لە بەرامبەر هەوڵەکانی تێکدانی، و دڵنیابونەوە لەوەی کە هەموو چەکەکان، بەتایبەتی درۆن و موشەک و رۆکێتەکان، دەخرێنە ژێر کۆنترۆڵی دەوڵەتەوە ".

بەپەلە