شارپرێس:
بڕیارە ئەمڕۆ هەینی، عەبدولئەمیر شەممەری وەزیری ناوخۆی عێراق و حەمید شەتڕی سەرۆکی دەزگای هەواڵگری عێراق و ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی هەرێم سەردانی کۆرمۆر بكەن.
شاندێکی ئەمنی باڵای عێراق لەلایەن محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق پێكهاتوەو بڕیارە ئەمڕۆ سەردانی کێڵگەی کۆرمۆر بکەن و لێکۆڵینەوە لەهێرشەکە دەستپێبکەن.
بڕیاریشە، چۆنیەتیی پاراستنی ئاسایشی کێڵگەکەو ناوچەکەو هەماهەنگیی ئەمنیی زیاتری نێوان هێزەکانی پێشمەرگەو سوپای عێراق لەسەردانەكەدا گفتوگۆی لەبارەوە بكرێت.
ئەمە لەكاتێكدایە، لەڕابردودا چەند جارێك و دوێنێش بەدیاریكراوی هێرشی درۆن و موشەك كرایە سەر كێڵكەی كۆرمۆری نەوت و غازی هەرێمی كوردستان، بەوەش لە%80 كارەبای بەرهەمهاتوی هەرێمی كەمكردەوە.