شارپرێس:
ئاژانسی
بۆشاییگەری ئەوروپا (ESA) دوێنێ پێنجشەممە ڕایگەیاند کە بودجەی سێ ساڵی داهاتووی بۆ نزیکەی 22.1 ملیار یۆرۆ (25.6 ملیار دۆلار) زیاد دەکات.
جۆزێف
ئاشباخەر، بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسەکە، نیگەرانی خۆی دەربڕی لەوەی ئەگەر ئەوروپا زیاتر
وەبەرهێنان نەکات، ئەوە لە بواری گەشتکردن بۆ بۆشایی ئاسمان دوا دەکەوێت. ئاشباخەرسوپاسی 23 وڵاتی ئەندامی ESAی کرد لەسەر بەشداریکردنیان و وتی پەیامی پێویستیی گەیشتنی ئەوروپا بە پێشکەوتن
بەجددی وەرگیراوە.
ئەڵمانیا، یەکێک
لە وڵاتە سەرەکییە بەخشەرەکان، پلانی زیادکردنی بەشەکەی بۆ سەرووی 5 ملیار یۆرۆ ڕاگەیاند، کە لە پێشتردا کەمتر لە 3.5 ملیار یۆرۆ بوو.
ئاشباخەر
ئومێدی ئەوەشی دەربڕی کە لە داهاتوودا، ئەوروپییەک بتوانێت لە چوارچێوەی پرۆگرامی
"ئارتیمس"ی ناسای ئەمریکیدا گەشت بکات بۆ سەر مانگ.
ئاکۆ عەبدوڵڵا ئاڵی