چوارچێوەی هەماهەنگی زانیاری هەستیار لەسەر میتی توركیى ئاشكرادەكات

عیراق

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 416 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرچاوەیەکی نزیک لە چاورچێوەی هەماهەنگیی جەختی کردۆتەوە کە دەزگای هەواڵگریی تورکیا (میت) لە پشت دروستکردنی ئەو هاوپەیمانێتییەی سوننەکانەوەن کە پێی دەوترێت "ئەنجومەنی سیاسیی نیشتیمانیی".

ئەو سەرچاوەیە ڕایگەیاند کە "ئەنجومەنی سیاسیی نیشتیمانیی" بە سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی میتی تورکی دروستکراوە، ئاماژەی بەوەشدا کە وردەکارییەکانی تائێستا نادیارن و بەڕوونی نازانرێت کێ سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی دامەزرێنەر دەکات.

سەبارەت بە خەمیس خەنجەر، سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەدا کە ئەو بەردەوام ستایشی حکومەتی جۆلانی دەکات، بەڕەچاوکردنی ئەوەی کە ئەم شێوازە پرسیار لەسەر سروشتی پەیوەندییە سیاسی و هەرێمییەکانی دەوروژێنێت و ئەوەش خزمەت بە سەقامگیریی سیاسیی لە عێراقدا ناکات.

لەکۆتاییدا، سەرچاوەکە داوای لە لایەنەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی کردووە کە خەمیس خەنجەر لە هەر ڕۆڵێک لە پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو دووربخەنەوە بۆ دڵنیابوون لە "پێکهێنانێکی حکومی هاوسەنگ و ملکەچ نەبوو بۆ کێشمەکێشمە هەرێمییەکان".
ئاکۆ عەبدوڵڵا ئاڵی

بەپەلە