یونامی پەیامێكی نەرێنی لەهێرشەكەی سەر كۆرمۆر ئاشكرادەكات

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1595 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نێردەی تایبەتی نەتەوەیەكگرتوەكان لەعێراق ڕایگەیاند، هێرشەکانی سەر کێڵگەی کۆرمۆر پەیامی نەرێنی لەدژی سیستمی فیدراڵیی عێراق دەنێرێت و زیانیش بەژێرخانی ئابوریی هەرێمی کوردستان و عێراق دەگەیەنێت.

 
نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لەعێراق (یونامی) لەڕاگەیەنراوێکدا سەرکۆنەی هێرشی سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆری کردو ڕایگەیاند،" هێرشەکە تەنیا لەزیانگەیاندن بەژێرخانی ئابوریی عێراق و هەرێمی کوردستان سنوردار نابێت، بەڵکو پەیامی نەرێنی دەنێرێت، بەتایبەت لەدژی سیستمی فیدراڵیی عێراق".
 
یونامی ڕاشیگەیاند،" ئەو جۆرە هێرشانە بۆ سەر ژێرخانی مەدەنی جێگەی قبووڵکردن نییە"، داواش لەلایەنە پەیوەندیدارەکانیش دەکات، ڕێکاری پێویست بگرنەبەر بۆ رێگری لەدوبارەبونەوەی ئەم جۆرە پێشێلکارییانە.
 
نێردەی نەتەوە یەكگرتوەكان لەعێراق، پێشوازی لەپێکهێنانی ئەو لیژنەی لێکۆڵینەوەیە کرد كەلەنێوان هەردوو حکومەتی فیدراڵ و هەرێمی کوردستان، بۆ دیاریکردنی ئەنجامدەرانی هێرشەکەو لێپرسینەوە پێكهێنراوە.
 
تاوەکو ئێستا هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی لە ئەنجامدانی هێرشەکە رانەگەیاندووە. 

بەپەلە