داهاتی هەفتانەی سلێمانی زیاد دەكات

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 154 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ماڵپەڕی شەفافیەت ئاشكرایكرد، داهاتی هەفتەیەکی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە، 81% بەرزبوەتەوەو زیاتر لە 21 ملیار دینار بوە.


ماڵپەڕی شەفافیەت بڵاویکردەوە، داهاتی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە لە 22-11-2025 تاوەکو ڕۆژی هەینی، 28-11-2025، بریتییە لە 21 ملیارو 764 ملیۆن و 367 هەزار دینار.
 
مەڵپەڕەكە ئاشكراشیكردوە، ئەمە لەكاتێكدایە كەداهاتی هەفتەی ڕابردوو 11 ملیارو 969 ملیۆن و 694 هەزار دینار بوە، بەمەش داهاتی ئەم هەفتەیە بەراورد بەهەفتەی رابردوو نزیکەی 10 ملیار دینار زیادیکردوە.
 
داهاتەکان نانەوتین و لە رێگەی 6 گەنجینە لە سلێمانی، گەرمیان، ڕاپەڕین، چەمچەماڵ و هەڵەبجەوە کۆدەکرێنەوە.
 
ڕۆژی 15-12-2022 قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کردنەوەی ماڵپەڕی شەفافیەتی راگەیاند.
 

بەپەلە