شارپرێس:
وەزیری پەروەردە پشتڕاستیكردەوە كە، ڕەزامەندیدراوە لەسەر زیادکردنی کرێی وانەبێژی لەدوو هەزارەوە بۆ چوار هەزار دینار بۆ هەر وانەیەک.
ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردەی هەرێم لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، زیادکردنەکە ئەو مامۆستایانەی میلاک و گرێبەست دەگرێتەوە کە لەسەروو وانەی یاسایی خۆیانەوە بەردەوامن لەوانەوتنەوە.
وتیشی، ئەمرۆ لەوەزارەتی داراییەوە ڕێنمایی بۆ دەردەچوێندرێت و لەسەرەتای ئەمساڵی خوێندنیشەوە بۆیان هەژمار دەکرێت.