فەرماندەی گروپێکی چەکداری شیعی دەستگیرکرا

عیراق

4 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1372 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

هێزەکانی حەشدی شەعبی فەرماندەی هێزەکانی "جەیش موختار" و فەرماندەی پێشوی "حزبوڵای عێراق"ی لەشاری بەغدا دەستگیرکرد.


دەستەی حەشدی شەعبی لەڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، بەتۆمەتی سوکایەتیکردن بە دامەزراوە ئەمنییەکان و دەستەی حەشدی شەعبی، واسق بەتات فەرماندەی هێزی "سوپای موختار" لەشاری بەغدا دەستگیرکرا.

ئەوەشیخستەڕوو، دەستگیرکردنی واسق بەتات پشتبەست بە فەرمانێکی دادگای تایبەتمەند بوە.

دەستگیرکردنی بەتات لەکاتێکدایە، چەند رۆژێک لەمەوبەر لەچاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا هێرشی توندی کردەسەر هێزەکانی حەشدی شەعبی.

محەمەد سەردار