لەهەولێر ئامادەكارییەكان بۆ شەوی سەری ساڵ ڕاگەیەندرا

کوردستان

13 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 121 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند، سەرجەم ئامادەکارییە کارگێڕی و ئەمنییەکان بۆ پێشوازیکردن لەگەشتیاران بۆ جەژنەکانی سەری ساڵدا تەواوکراون و دەڵێت، پێشبینی هاتنی گەشتیارێکی زۆر دەکەن.


ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند،" سەرجەم ئامادەکارییە کارگێڕی و ئەمنییەکان بۆ پێشوازیکردن لەگەشتیاران بۆ جەژنەکانی سەری ساڵ تەواو کراون".

ئاماژەی بەوەشکرد،" بەهۆی ئەو ئاسانکارییانەی لەبازگەکان دابینکراون، پێشبینی دەکرێت لە کۆتایی ئەمساڵدا ژمارەیەکی پێوانەیی لەگەشتیاران ڕوو لەپایتەختی هەرێمی کوردستان بکەن".

ئومێد خۆشناو وتیشی،" هەماهەنگییەکی ئاستبەرز لەنێوان دامودەزگاکانی حکومەت و دەزگا ئەمنییەکاندا هەیە بۆ داڕشتنی پلانێکی گشتگیر، بەپێی ئەو بەرنامەیەی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزار و ئاسایشی بازگەکان دانراوە، ئاسانکارییەکی زۆر بۆ هاوڵاتییانی پارێزگاکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق دەکرێت تا بتوانن بەبێ گرفت بگەنە ناو شارەکە".