سەرۆكی پاكستان گەیشتە عێراق...كۆبونەوەی لەگەڵ سەرۆك كۆمار دەبێت

عیراق

12 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 295 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەمشەو، سەرۆكی پاكستان بەسەردانێكی فەرمی گەیشتە عیراق و بڕیارە سبەینێ كۆبونەوەی فراوان لەنێوان شاندی هەردوو وڵات بەڕێوەبچێت.


ماڵپەڕی فەرمی سەرۆكایەتی كۆماری عیراق بڵاویكردەوە، ئەمشەو، ئاسف عەلی زەرداری، سەرۆك كۆماری پاكستان، بەسەردانێكی فەرمی گەیشتە بەغداو لەفڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی بەغداد، لەلایەن وەزیری ڕۆشنبیریی عێراقەوە پێشوازی لێكرا.

وەك لەڕاگەیەندراوەكەی سەرۆكایەتی كۆماری عیراقدا هاتوە، بڕیارە سبەینێ یەكشەممە، ڕێوڕەسمی پێشوازیكردن لەسەرۆكی پاكستان ئەنجام بدرێت و دواتر كۆبونەوەی دوو قۆڵی لەنێوان د. لەتیف ڕەشید سەرۆك كۆماری عێراق و ئاسف زەرداری بەڕێوەدەچێت، پاشان كۆبونەوەی فراوانی نێوان شاندی هەردوو وڵات دەستپێدەكات.