لەپارێزگای سلێمانی هیچ ئاهەنگ و بۆنەیەکی سەری ساڵ بەڕێوەناچێت

کوردستان

11 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 687 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند، وەک هاوخەمیەک بۆ هاوڵاتییانی چەمچەماڵ و ئیدارەی گەرمیان هیچ بۆنەو ئاهەنگێکی فەرمیی بۆ ساڵی نوێ لەسنوری پارێزگای سلێمانی بەڕێوەناچێت.


هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی لەڕاگەیەندراوێكدا ڕایگەیاند،،"بەبۆنەی نزیکبونەوەی جەژنی لەدایکبونی حەزرەتی مەسیح (سڵاوی خودای لەسەر بێت)و، هاتنی ساڵی نوێی زاینییەوە، پیرۆزبایی لەهەموو خوشک و برایانی مەسیحیمان و هەموو خەڵکی پارێزگای سلێمانی و کوردستان و جیهان دەکەین".

ئاماژەی بەوەکرد،"لەبەر ئەو کارەسات و رویداوە ناسۆرانەی لەسنوری قەزای چەمچەماڵ و ئیدارەی سەربەخۆیی گەرمیان ڕویانداو قوربانیی و برینداربون و زیانی زۆری لێکەوتوە، لەپێناوی پشتیوانیی و دەربڕینی هاوخەمیی بۆ هەموان، وەک پارێزگای سلێمانی، دڵنیاتاندەکەینەوە کە هەموو رێکارێکی پێویستیی کارگێڕیی و ئارامیی و ئاسایش و خزمەتگوزاریی پێویست گیراونەتەبەر، بەڵێ‌م هیچ بۆنەو ئاهەنگێکی فەرمیی لەسنوری پارێزگای سلێمانیدا بەڕێوەنابرێن".