شارپرێس:
كەمێك لەمەوبەر، دوو پێشمەرگە لەپیرەمەگرون لەکاتی ئەرکدا دەبێت بەدەمەبۆڵەیان یەکێکیان ئەوی تریان دەکوژێت، سەرچاوەیەكیش تایبەت بەشارپرێس وردەكاری ڕوداوەكە ئاشكرادەكات و دەڵێت، پەیوەندی بەكێشەی كۆنەوە هەبوەو دوو پێشمەرگەكە هاوڕێ بون".
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌ناحیه‌ی پیره‌مه‌گرون لەبارەی ڕوداوەكە ئەوەی بۆ شارپرێس ئاشكراكرد،" فه‌وجێكی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه 70ی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان ئه‌ركی پاراستنی پڕۆژه‌ی ئاوی پیره‌مه‌گرونیان له‌ئه‌ستۆدایه‌و زۆرینه‌یان خه‌ڵكی سنوری قه‌ڵادزێن".
دوو له‌و پێشمه‌رگانه زۆریش هاوڕێ بون، به‌ڵام ده‌مه بۆڵه‌یه‌ك كه‌وتوه‌ته نێوانیان‌و دواتر له‌لایه‌ن به‌رپرسه‌كه‌یان هاوڕێكانی دیكه‌یانه‌وه هه‌وڵی ئاشته‌وایی دراوه‌و وا نیشاندراوه هیچ كێشه‌یه‌كیان له‌نێواندا نه‌ماوه.
سەرچاوەكە وتیشی،" ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هاوڕێیه‌كیان ته‌قه‌ی له‌ئه‌وه‌ی دیكه‌یان كردوه‌و كوشتویه‌تی‌و ده‌ستبه‌جێش هه‌ڵاتوه‌و تائێستا ده‌ستگیرنه‌كراوه".
ئەوەشی خستەڕوو، هێزه ئه‌منیه‌كان هه‌موو هه‌وڵه‌كانیان له‌سنوری ناحیه‌ی پیره‌مه‌گرون‌و قه‌زای دوكان‌و ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕینیش خستوه‌ته‌گه‌ڕ بۆ ده‌ستگیركردنی بكوژه‌كه، به‌ڵام تائێستا ده‌ستگیرنه‌كراوه".
