شاپرێس:
شیعه به نۆ كاندیده‌وه شه‌وێكى قورس به‌ڕێده‌كات‌و سه‌رچاوه‌كانیش ده‌ڵێن، به‌ئه‌گه‌رى زۆره‌وه حه‌یده‌ر عه‌بادى ده‌بێته كاندیدى شیعه‌كان بۆ پۆستى سه‌رۆك وه‌زیران، سوننه‌كانیش یه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌ى ئه‌مشه‌ویان شكستیهێناو به‌بێ هیچ ئه‌نجامێك، به‌شێكیان ماڵى خه‌میس خه‌نجه‌ر-یان به‌جێهێشت.
سبه‌ینێ په‌رله‌مانى عێراق یه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌ى خولى شه‌شه‌مى ئه‌نجامده‌دات، به‌ڵام تائێستا نه شیعه‌و نه سوننه‌و نه كوردیش له‌سه‌ر هیچ پۆستێك ڕێكه‌وتنیان نه‌كردوه.
به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كانى شارپرێس، چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى دوێنێ شه‌و تاوه‌كو كاتژمێر دواى 12ى شه‌و كۆبونه‌وه‌یان هه‌بوه، بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ى كاندیدیان بۆ پۆستى سه‌رۆك وه‌زیران، به‌ڵام نه‌گه‌یشتونه‌ته هیچ ئه‌نجامێك.
زانیارییه‌كان باس له‌وه‌ده‌كه‌ن، چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى سێ كاندیدى سه‌ره‌كى‌و شه‌ش كاندیدى لاوه‌كییان بۆ ئه‌و پۆسته هه‌یه، سه‌ره‌كیه‌كان بریتین له‌محه‌مه‌د شیاع سودانى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و گه‌شه‌پێدان، نورى مالیكى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا‌و حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى نه‌سر، به‌ڵام تائێستا ناوى شه‌ش كاندیده لاوه‌كیه‌كه نه‌زانراوه.
سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار له‌كۆبونه‌وه‌كانى چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه، حه‌یده‌ر عەبادی کاندیدێکی بەهێزە بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران، لەکاتێکدا ئەندامانی چوارچێوەی هەماهەنگی بانگەشەی ئەوە دەکەن کە ئەمە نادروستە.
لاى خۆیشیه‌وه نورى مالیکی جه‌ختیكردوه‌ته‌وه، خودى خۆى پاڵێوراوێکی بەهێزە بۆ بەدەستهێنانی ئەو پۆستە، هاوکات سودانی پەیوەندییە ناوخۆیی‌و دەرەکییەکانی چڕتركردوه‌ته‌وه بۆ ئەوەی خولی دوەمی سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ى مسۆگه‌ر بكات.
كێشه‌ى سه‌ره‌كى بۆ كۆبونه‌وه‌كه‌ى سبه‌ینێى په‌رله‌مان، ڕێكنه‌كه‌وتنى نێوان سوننه‌كانه بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ى كاندیدى پۆستى سه‌رۆكى په‌رله‌مان، ئه‌گه‌رچى ناوى هه‌ریه‌ك محه‌مه‌د حه‌لبوسى‌و موسه‌ننا سامه‌ڕائى ده‌كرێت، به‌ڵام هه‌ردولایان سورن له‌سه‌رئه‌وه‌ى خۆیان كاندیدبكه‌ن بۆ ئه‌و پۆسته، چاودێرانیش باس له‌وه‌ده‌كه‌ن، نه سامه‌ڕائى‌و نه حه‌لبوسى-ش، نابنه سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق.
سه‌باره‌ت به‌پۆستى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى په‌رله‌مانیش، سه‌رچاوه‌یه‌ك ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه، (ئه‌حمه‌د ئه‌سه‌دى‌و موحسین مه‌نده‌لاوى)
كاندیده‌كانى شیعه‌ن بۆ پۆستى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق.
